له شارى به‌عقوبه تیمێكى پزیشكى پسپۆڕ توانیان ده‌رزییه‌كى درێژ له سییه‌كانى كچێك بدۆزنه‌وه كه ماوه‌یه‌كى زۆره بێ ئه‌وه‌ى بزانێ ده‌رزییه‌كه له‌ناو جه‌ستیه‌تى و به‌ده‌م ئازاره‌کەیەوه ناڵاندوویه‌تى.
فارس عه‌زاوى به‌ڕێوه‌برى راگه‌یاندنى ته‌ندروستى به‌عقوبه ئه‌مڕ سێشه‌م 20ى ئاب بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى ئاشكرای كردووه، نه‌شته‌رگه‌رییه‌كى قورس بۆ كچێكى ته‌مه‌ن 13 ساڵان له نه‌خۆشخانه‌ى شاره‌كه ئه‌نجام دراوه.
عه‌زاوى ده‌ڵێ تیمێكى پزیشكى نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌یان كردووه بۆ به‌شى راستى سى كچێك كه ده‌رزییه‌كى "ده‌نبووسى" تێدا جێگر بووه.
به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى ته‌ندروستى به‌عقوبه ناوى كچه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه و هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه نه‌كردووه ماوه‌ى چه‌ند ده‌بێت ئه‌و ده‌رزییه له سى ئه‌و كچه جێگر بووه.
باس له‌وه‌یش ده‌كات، كچه‌كه پێىنه‌زانیوه و ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت ماوه‌یه‌كه ده‌ڕشێته‌وه و تواناى قوتدانى نه‌بووه و ئازارێكى زۆریشى هه‌بووه.
ده‌شڵێ "بێ هیچ زیانێكى لاوه‌كى ده‌رزییه‌كه ده‌رهێنراوه و كچه‌كه‌یش به‌ره‌و چاكبوونه‌وه ده‌چێ".
زۆرجار له‌سه‌ر ئاستى دنیا ئه‌م جۆره نه‌شته‌رگه‌رییانه ئه‌نجام ده‌درێن.