دواى ئه‌وه‌ى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتیی كشتو‌كاڵى سلێمانى 27 فه‌رمانبه‌رى به‌هۆى پابه‌ندنه‌بوون به ده‌وامى ئاسایی سزا دا، زانكۆى سلێمانیش له ڕێى نووسراوێكه‌وه لیستى ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌رى به‌رزكردووه‌ته‌وه بۆ سزادان ئه‌وه‌یش دواى ئه‌وه‌ى ڕۆژێك بایكۆتى ده‌وامیان كردووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 20ى ئاب، به‌گوێره‌ى نووسراوێكى زانكۆى سلێمانى كه كۆپییه‌كى ده‌ست "وشه" كه‌وتووه تیایدا هاتووه، ئاماژه به‌نووسراوى كۆلێجى زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كان ژماره 1376 له 23ى تهمووز بڕیار دراوبه ئاماده‌نه‌بوونى ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر بۆ ماوه‌ى یه‌ك ڕۆژ و هه‌ژماركردنى ئه‌و ڕۆژه به‌بێ مووچه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه حكوومه‌تى نوێى كوردستان ده‌وامى فه‌رمى بۆ فه‌رمانبه‌ر و پله باڵاكان كردووه به سه‌عات هه‌شتى به‌یانى تا سێى دوا نیوه‌ڕۆ، هاوكات دوێنى گوته‌بێژى حكوومه‌ت دڵنیایی دا كه مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له‌واده‌ى خۆیدا دابه‌ش ده‌كرێ.