"وشه" ئه‌و جووتیاره‌ی پێنجوێن ده‌دوێنێت كه ڤیدیۆی خراپی شووتی له‌سه‌ر زه‌وییه‌كه‌ی تۆمار كراوه
بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له‌لایه‌ن هاووڵاتییه‌كه‌وه له‌ناو یه‌كێك له كێڵهگهكانی شووتی له گوندی "كانی هه‌رمێ" سنووری شاره‌دێی گه‌رمك سه‌ربه پێنجوێن، له كوردستان هه‌ڵایه‌كی گه‌وره‌ی دروست كرد و كار گه‌یشته هاتنه حكوومه‌ت و دروستكردنی لیژنه. به‌پێی به‌دواداچوونی "وشه" ئه‌و كه‌سه‌ی ڤیدیۆكه‌ی تۆمار كردووه خه‌ڵكی دوكانه و ناسراوه‌ته‌وه و قایمقام رای ده‌گه‌یه‌نێت كه ده‌یده‌ن به دادگا.
له‌لایه‌كی تره‌وه عه‌لی جه‌لال خاوه‌نی ئه‌و كێڵگه شووتییه‌ی ڤیدیۆكه‌ی تێدا تۆمار كرابوو، بۆ "وشه" گوتی، "له 10ی ئایاری 2019وه شووتیم كردووه و نزیكه‌ی 70 رۆژه شووتییهكهم زۆر بچووكه و ماویه‌تی پێ بگات، ئه‌گه‌ر ده‌رمانم تێبكردایه شووتییهكهم چۆن بچووك ده‌بوو؟، له‌بری ئه‌وه گه‌وره‌تر ده‌بوو".
ئه‌و به‌نیگه‌رانییه‌وه باسی له‌وه كرد كه "ئه‌و كه‌سه هاتووه بێ ئه‌وه‌ی من ئاگام لێ بێت و پرسم پێ بكات، گرته ڤیدیۆییه‌كه‌ی كردووه و به‌هۆی نه‌زانی و ناشارهزاییشیهوه، ده‌به‌ی رۆنی مۆلیده‌ی لێ بووه به ده‌رمانی كشتوكاڵی، هیچ شتێكم تێنه‌كردووه جگه له په‌ینی كیمیایی كه بۆ به‌هێزكردنی زه‌وییه‌كه‌یه".
دووپاتیشی كرده‌وه كه ئه‌و كابرایه‌ی ڤیدیۆكه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه نه ده‌یناسم و نه ده‌مناسێت، به‌داخه‌وه به‌ئاره‌زووی خۆی ڤیدیۆی دروست كردووه، په‌یامم بۆ هاووڵاتییان و رای گشتی كوردستان ئه‌وه‌یه، ئه‌م پڕوپاگه‌ندانه راست نین و شووتی پێنجوێن هیچ كێشه‌یه‌كی نییه.
زانا ره‌حمان قایمقامی پێنجوێن، به"وشه"ی راگه‌یاند، دوای ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌ی بڵاو كرایه‌وه له‌لایه‌ن هاووڵاتییه‌كه‌وه كه كارمه‌ندی گومرگی مه‌رزی سه‌یرانبه‌ن و خه‌ڵكی شارۆكه‌ی دووكان بوو، داوامان كرد به په‌له لیژنه‌یه‌كی پسپۆڕی زانستی سه‌ردانی سنووره‌كه بكه‌ن، ئه‌وه‌بوو لیژنه‌یه‌كی زانستی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كشتوكاڵی سلێمانییه‌وه هاتنه پێنجوێن، به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه له به‌رهه‌مهێنانی كشتوكاڵی له سنووره‌كه، به‌تایبه‌تی به‌رهه‌می شووتی و ته‌ماته.
به‌گوته‌ی قایمقام، "دوای ئه‌و گرته ڤیدۆییه‌ی پڕوپاگه‌نده‌ی كرد و به‌روبوومی پێنجوێنی خسته ژێر پرسیاره‌وه، لیژنه زانستییه‌كه پشكنینی كرد و ئه‌نجامه‌كان ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه به‌رهه‌می كشتوكاڵی پێنجوێن، به‌رهه‌مێكی به كوالێتییه و ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ی كراون ته‌نیا بۆ لێدانه له به‌رهه‌می ناوخۆ".
"بۆیه ئه‌و كه‌سانه رووبه‌ڕووی یاسا ده‌كه‌ینه‌وه و ده‌یانده‌ینه دادگا به‌هۆی ئه‌وه‌ی تۆمه‌تیان ئاراسته‌ی به‌روبوومی ناوخۆیی شارۆكه‌كه‌مان كردبوو" قایمقام وای گوت.
له‌باره‌ی ئه‌و ده‌رمانانه‌ی له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا باسیان كرابوو گوایه شووتی ئه‌مساڵی پێنجوێنی ژه‌هراوی كردووه، زانا ره‌حمان قایمقامی پێنجوێن ئاشكرای كرد، "ئه‌و ده‌رمانانه‌ی له نووسینگه و دووكان و پێشانگه‌كاندا دێنه فرۆشتن، به‌شی زۆریان له مه‌رزه‌كانه‌وه به كوالێتی كۆنترۆڵدا هاتوون و زۆرینه‌ی ده‌رمانه‌كان به ڕێژه‌یه‌كی كه‌م وه‌ك لیژنه زانستییه‌كه بۆیان باس كردین، هه‌ندێك كێڵگه هه‌ن جۆرێك له جاڵجاڵۆكه یان زینده‌وه‌ری وردی تێدایه كه زۆر به ئاسانی كه ئه‌و ده‌رمانه‌ی لێ ده‌درێت، له‌ناو ده‌چن".
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤیدیۆ له‌سه‌ر كێڵگه‌یه‌كی شووتی له گوندی "كانی هه‌رمێ" سه‌ر به شاره‌دێی گه‌رمك، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵی سلێمانی لیژنه‌یه‌كی شه‌ش كه‌سی پسپۆڕی له بواره جیاوازه‌كاندا پێكهێنا، به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون.
سامان كه‌ریم لێپرسراوی كشتوكاڵی پێنجوێن، بۆ "وشه" ئاماژی به‌وه كرد، "لیژنه‌كه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵ و به‌هاوئاهه‌نگی قایمقامیه‌تی پێنجوێن، سه‌ردانی كێڵگه‌كه و چه‌ند كێڵگه‌یه‌كی تری شووتییان كرد، له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ئه‌و مادانه‌ی جووتیار به‌كاری دێنن، بۆ زیاتر دڵنیابوونی هاووڵاتییان له‌سه‌ر شووتی پێنجوێن، خۆشبه‌ختانه هیچ ده‌رمانێكی زیانبه‌خش به‌كار نه‌هاتبوو له‌و كێڵگانهدا و ده‌ركه‌وت هیچ ماده‌یه‌كی زیانبه‌خش و نایاساییان به‌كار نه‌هێناوه".
كه‌یوان ئازاد بازرگان له عه‌لوه‌ی پێنجوێن، به"وشه" ده‌ڵێ، له‌دوای ئه‌و هه‌ڵا گه‌وره‌یه‌ی به‌هۆی ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌وه كه‌وته‌وه، تا ئاستێك نرخی شووتی پێنجوێن شكا، پێشتر نرخی كیلۆیه‌ك له عه‌لوه به (400- 450) دینار بوو، به‌ڵام ئێسته بووه‌ته نزیكه‌ی (200 – 250) دینار، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌یشی كڕیاری شووتی پێنجوێنن، بازرگانانی ناوچه و شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراقن.
به‌پێی ئامارێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵی پێنجوێن كه وێنه‌یه‌كی تایبه‌ت دراوه‌ته "وشه"، ساڵی 2016 زیاتر له 30 هه‌زار تۆن و ساڵی 2017 زیاتر له 40 هه‌زار تۆن و 2018 زیاتر له 60 هه‌زار تۆن به‌رهه‌می شووتی له پێنجوێن هه‌بووه به‌هه‌ردوو شاره‌دێی گه‌رمك و ناڵپارێز، پێشبینیش ده‌كرێت به‌رهه‌می ئه‌مساڵ رێژه‌كه‌ی بۆ نزیكه‌ی 80 هه‌زار تۆن به‌رز ببێته‌وه.
شارۆكه‌ی پێنجوێن نزیكه‌ی 96 كیلۆمه‌تر له‌شاری سلێمانییه‌وه دووره و به‌هۆی هه‌ڵكه‌وته‌ی شوێنهكهشیهوه، ساڵانه بڕێكی زۆر به‌رهه‌می كشتوكاڵی له وه‌رزه جیاوازه‌كانی ساڵ ده‌خرێته بازاڕه‌كانه‌وه و زیاتر له دوو هه‌زار و 500 جووتیاریش خه‌ریكی كاری كشتوكاڵین.
كشتوكاڵ: ئه‌مساڵ به‌رهه‌می شووتی پێنجوێن ده‌گاته 80 هه‌زار تۆن
قایمقام: ئه‌و كه‌سه‌ی ڤیدیۆكه‌ی تۆمار كرد كارمه‌ندی مه‌رزی سه‌یرانبه‌ن و خه‌ڵكی دووكانه.
وشه/به‌دواداچوونی رێبین پێنجوێنی