وەزیری بەرگری ئەڵمانیا: لە كوردستان دەمێنینەوە

:: PM:03:57:21/08/2019 ‌
 لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی وەزیری پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و وەزیری بەرگری ئەڵمانیا دووپاتیان لەوە كردەوە كە هاوكارییەكانی ئەو وڵاتە بۆ كوردستان بەردەوام دەبێت.

شۆرش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكەدا گوتی، شەڕی داهاتووی داعش شەڕێكی قورستر دەبێت و هاوپەیمانان هاوكار دەبن بۆ ڕێكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان.

وەزیری پێشمەرگە گوتی، لە كوردستان ئیرادەیەكی باش هەیە بۆ چارەسەری كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا ئەوەیش دۆخی پێوەندییەكان لە ڕووی سەربازی و پاراستنی ناوچەكەیش دەباتە پێشەوە.

لای خۆیەوە ئەنگرێت كرامپ وەزیری بەرگری ئەڵمانیا لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكەدا گوتی، ئێستە داعش لە هەلومەرجێكی گونجاودایە وەك ئەوەی پێشتر هەبووە بۆیە پێویستە پلانێكی تۆكمە دابنێن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەیان.

ڕوونیشی كردەوە كە ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان دەمێنێتەوە و درێژە بەكارەكانی دەدات لە ڕووی سەربازی تا ناوچەكە بە تەواوی پارێزراو بێت.

ئاماژەی بەوەیش كرد كە هاوكارییەكانی ئەڵمانیا بۆ هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت.




وشە - سه‌رخێڵ هاشم