پۆلیسی هەولێر: لەسەر كوشتنی منداڵێك دوو كەس گیران

:: PM:04:59:21/08/2019 ‌
پۆلیسی هەولێر بكوژی مێر منداڵێكی لە هەولێر ڕاگەیاند دوای ئەوەی ئاگادار كراونەتەوە كە تەرمێك لە جووتسایدی لاوان هەیە و مێر منداڵێك لەلایەن دوو هاوڕێی خۆیەوە كوژراوە.

ئەمڕۆ چوارشەم 21ی ئاب، پۆلیسی هەولێر ڕای گەیاندووە، دوای ئاگاداركردنەوەی پۆلیس بەبوونی تەرمێك لە جووت سایدی لاوان، پۆلیس دەستبەجێ گەیشتە شوێنی ڕووداو، دەركەوت كەو مێرمنداڵێك كوژراوە، تەرمەكەیان هەڵگرتەوە و ڕەوانەی پەیمانگای پزیشكی دادی كرا.

فەرهاد عەزیز بەڕێوەبەری بنكەی پۆلیسی بنەسڵاوە وردەكاری خستووەتەڕوو ئاماژەی بەوە كردووە كە ئاگادار كراونەتەوە بەبوونی تەرمێك لە جووت سایدی لاوان، لە میانەی لێكۆڵینەوەكان دەركەوتووە دوێنی20ی ئاب سەعات 11ی نیوەڕۆ مێرمنداڵێك بەناوی ئەحمەد غەدیر تەمەن  10ساڵ لەلایەن دوو هاوڕێی بەناوی (هـ.ا.ر.)  تەمەن (14) ساڵ، (ر.س.م)، تەمەن (16) ساڵ كوژراوە.

ڕوونیشی كردەوە كە لە هەمان ڕۆژ توانراوە هەردوو تۆمەتبار بگیرێن و ددانیاننا بە تاوانەكەیان و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان  بۆ كراوەتەوە. پۆلیسی هەولێر هیچ وردەكارییەكی تری لەبارەی ڕووداوەكە بڵاو نەكردووەتەوە.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم