قەڵادزێ.. تەرمی ژنێكی خنكاو دۆزرایەوە

:: PM:10:59:21/08/2019 ‌

سەعات 8:25 خولەكی ئەمشەو چوارشەم لە گەڕەكێكی شارۆكەی قەڵادزێ تەرمی ژنێك لە ماڵەكەی خۆیدا دۆزرایەوە كە بە پەت خنكاوە.

شۆڕش ئیسماعیل گوتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بە "وشە"ی ڕاگەیاند، ئەمشەو تەرمی ژنێك بەناوی (ز. ع. ح)، لەدایكبووی ساڵی 1974 كە پیشەی ژنی ماڵەوەیە و دانیشتووی گەڕەكی شەهیدانی شارۆكەی قەڵادزێیە، گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتیی قەڵادزێ كە بە پەت خنكاوە.

زیاتر گوتی، ئەو ژنە دایكی چوار كچ و كوڕێكە و بە گوتەی هاوسەرەكەی باری دەروونی جێگیر نەبووە، ئاماژەی بەوەش دا كە بۆ هۆكاری ڕاستەقینەی مردنی تەرمەكەی بۆ سلێمانی بەڕێ كراوە و دۆسیەی لێكۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە.

سلێمانی/ ئاریان محەمەد



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل