روونكردنەوەیەك لە گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە

:: PM:11:47:21/08/2019 ‌

گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان راگەندراوێكی بڵاو كردەوە و تیادا چەند زانیارییەك دەخاتە روو لەبارەی موڵكوماڵی حكوومەت لە خانوو و ئۆتۆمبێلی تەرخانكراو بۆ وەزیرانی كابینەی نوێی حكوومەت و ئەو پاسەوانانەشی بۆیان دابین كراوە، لە خوارەوە دەقی راگەندراوەكەیە:
 
چەند رۆژێكە هەندێك هەواڵی ناڕاست لە بارەی موڵكوماڵی حكوومەتەوە بڵاو دەكرێنەوە. حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كاتێكدا زۆر شێلگێرانە پێداگری لە گەڕاندنەوە و پاراستنی باڵەخانەكان و موڵكوماڵی گشتی دەكاتەوە.

روونیشی دەكاتەوە كە جێگیركردنی ئەو وەزیرە بەرێزانەی لە پارێزگاكانی ترەوە دێنە پایتەخت، ئەوا لە ناو ئەو خانووانە نیشتەجێ دەكرێن كە موڵكی حكوومەتی هەرێمن و ئەو ئۆتۆمبێلانەیان لەلا دەبێت كە موڵكی وەزارەتەكانیانە.

لە بارەی پاسەوانی وەزیرە نوێیەكانیش، حكوومەتی هەرێم بەنیازە پاسەوانەكانیان بە گرێبەست دابمەزرێنێت و ماوەی گرێبەستەكەش هەتا ماوەی یاسایی كابینە بەردەوام دەبێت.

هیوادارین دەزگاكانی ڕاگەیاندن و چالاكوانانی سۆشیال میدیا پیشەییانە و وردتر مامەڵە لەگەڵ ئەو جۆرە بابەتانە بكەن.

گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل