دوای ئه‌وه‌ی ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی حه‌شدی شه‌عبی ئاشكرای كرد، كه ئه‌مه‌ریكا چوار فڕۆكه‌ی ئیسرائیلی هێناوه‌ته عێراق و بنكه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی پێ بۆردمان ده‌كات، فالح فه‌یاز سه‌رۆكی گشتی ده‌سته‌كه وه‌ڵامی ئه‌و قسانه‌ی دایه‌وه و دووپاتی كرده‌وه، كه ئه‌وه هه‌ڵوێستی ڕه‌سمی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی نییه، به‌ڵكوو هه‌ڵوێستێكی كه‌سییه.
فالح فه‌یاز سه‌رۆكی گشتی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا دووپاتی كرده‌وه، كه به گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه سهرهتایییهكان، ته‌قینه‌وه‌ی كۆگاكانی چه‌ك كارێكی ده‌ره‌كی و تێكده‌رانه بووه، به‌ڵام تا ئێسته ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه، ئه‌و كاره تێكده‌رانه و ئه‌و لایه‌نه ده‌ره‌كییه كێن، بۆیه ئه‌و قسانه‌ی جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌كه كردوویه‌تی، هه‌ڵوێستی فه‌رمی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی نییه.
زیاتر
گوتی، به سه‌رپه‌رشتی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان، ده‌ستمان به لێكۆڵینه‌وه كردووه و پێشڤه‌چوونی باش وه‌دی هاتوون، ئه‌وه‌یشی كه تا ئێسته ده‌ستمان كه‌وتووه و یه‌كلایی بووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌یه كه ته‌قاندنه‌وه‌ی كۆگاكانی چه‌ك ده‌ستێكی ده‌ره‌كی له پشته و بۆ ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و ده‌سته دهرهكییهیش لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامیان هه‌یه.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی فه‌یاز ڕوونی كردووه‌ته‌وه، بۆ گه‌یشتن به ڕاستییه‌كان عادل عه‌بدولمه‌هدی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان فه‌رمانی كۆنتڕۆڵكردنی ئاسمانی عێراق و مۆڵه‌ت وه‌رگرتن له هه‌ر فڕۆكه‌یه‌ك له‌لایه‌ن نووسینگه‌كه‌ی بۆ تێپه‌ڕینی به ئاسمانی عێراق ده‌ركردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست له‌و هه‌وڵه تێكده‌رانه بگیرێت.
له‌باره‌ی لێدوانه‌كانی ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیسی جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبیش، فه‌یاز ئاماژه‌ی داوه، ئه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ڵوێستی ڕه‌سمی نییه و هیچ ڕاستییهكیشی له پشته‌وه نییه، هه‌ڵوێستی ڕه‌سمی حه‌شدی شه‌عبی و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان له‌لایه‌ن ئێمه و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نرێت، نه‌ك كه‌سی تر.