سزای ڕاوكردنی پڵنگ لە هەرێمی كوردستان بە 10 ملیۆن دینار دیاری كرا

:: AM:09:02:22/08/2019 ‌
دەستەی ژینگەی هەرێمی كوردستان لیستێكی بڕی سەرپێچی بڵاو دەكاتەوە هەر كەسێك ئەو ئاژەڵان ڕاو بكات، ئەوا بە بڕێك پارە سزا دەدرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەم 22ـی ئاب، بەپێی خشتەیەكی سەرپێچی دیاریكراو لەلایەن دەستەی ژینگەی هەرێمی كوردستان هاتووە، هەركەسێك پڵنگ ڕاوبكات بە 10 ملیۆن دینار سزای پێبژاردنی بۆ دەكرێت و ورچی قاوەیی و ورچی ڕەشیش بەهەمانشێوەیە سزاكەی.

لیسی ئاژەڵەكان و بڕی سەرپێچییەكان
پڵنگ 10 ملیۆن دینار
تاژ پڵنگ 10 ملیۆن دینار
ورچی قاوەیی 10 ملیۆن دینار
وورچی ڕەش 10 ملیۆن دینار
ئاسك 10 ملیۆن دینار
مامز 10 ملیۆن دینار
مەڕ و بزنی كێوی 10 ملیۆن دینار
كەڵە و بزنی كێوی 10 ملیۆن دینار
بەراز 500 هەزار دینار
ڕێوی 300 هەزار دینار 
سیخوڕ 200 هەزار دینار
سمۆرە 100 هەزار دینار

بڵاوكردنەوەی لیستی سزادان لە كاتێكدایە بەشێك لەو ئاژەڵانە ئێستە بە ئاشكرای لە بازاڕەكان كڕین و فرۆشتنیان پێوە دەكرێت و لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستاندا هەن.





وشە - رامیار جەواد