شانۆگه‌رییه‌كی كوردی كه له ده‌رهێنان و نواندنی چه‌ندان هونه‌رمه‌ندی كورده، له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان نمایش ده‌كرێت و له ئێسته‌وه سه‌رجه‌م ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ كراوه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 22ی ئاب، نه‌ژاد نه‌جم ده‌رهێنه‌ری شانۆگه‌رییه‌كه به "وشه"ی گوت: شانۆگه‌رییه‌كه باس له كۆمه‌ڵێك كاره‌ساتی گه‌وره و داونه‌ریتی كوردی و عه‌ره‌بی ده‌كات، بۆیه ته‌واوی شانۆكاره‌كان له چه‌ند وڵاتێكی جیاوازه‌وه هاتوون و به‌شداریی ده‌كه‌ن.
شانۆگه‌ریی "پێشانگای من" له نووسین و ده‌رهێنانی نه‌ژاد نه‌جمه، له نواندنی دارا عزه‌دین و محه‌مه‌د عه‌بدوڵا له هه‌رێمی كوردستان، سه‌جاد جه‌بووری له عێراق، محه‌مه‌د بن حه‌موود له عومان و وائیل زه‌كه‌ریا له سووریایه.
ئه‌م شانۆگه‌رییه به سپۆنسه‌ری ناوه‌ندی ڕێكخراوه دیموكراتییه‌كانی كه‌ركووك به‌شداری فێستیڤاڵی شانۆی شه‌قامی مه‌ریوان ده‌كات كه بڕیاره له 23ی مانگی ئاب نمایش بكرێت.
هه‌ولێر/ گه‌رمیان گلی