گه‌نجێكی دهۆك به ناوی مه‌تین دۆسكی وێنه‌ی سەرجەم
شه‌هیدانی ده‌ڤه‌ری بادینان، ئه‌وانه‌ی له شه‌ری داعش شه‌هید بوون، له چایخانه‌ی
خۆی هه‌ڵواسیوه كه ژمارەیان زیاتر له وێنه‌ی 600 شه‌هید.
ئەمڕۆ پێنجشەم 22ی ئاب، مه‌تین دۆسكی به
"وشه"ی راگه‌یاند، له سه‌ره‌تا شه‌ڕی داعش چایخانه‌یه‌كم له سه‌نته‌ری
شاری دهۆك دروست كرد و دواتر ده‌ستم كرد به كۆكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی هه‌موو ئه‌و شه‌هیدانه‌ی
پارێزگای دهۆک کە لە شەڕی دژی داعش شەهید بوون.
زیاتر روونی دەکاتەوە، بێجگه له وێنه‌ی شه‌هیدانی
شه‌ری داعش كه زیاتر له 600 شه‌هیدن، هاوكات وێنه‌ی چه‌ندان شه‌هیدی پێش شه‌ری
داعش‌یش كۆكراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها هه‌وڵم داوه له‌گه‌ڵ وێنه‌كان كورته‌یه‌ك له پڕۆفایلی
شه‌هیدان له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له جلوبه‌رگ و ئه‌و کەلوپەلانەی لای شه‌هیدان گرنگ بووە،
كۆ بكه‌مه‌وه.
"له چایخانه‌ی شه‌هیدان
شه‌و و رۆژ قه‌ره‌بالغییه‌كی زۆر هه‌یه و هیچ هاووڵاتییه‌كی شاری دهۆك نه‌ماوه
كه له نزیكه‌وه سه‌ردانی ئه‌و چایخانه‌یهی نه‌كردبێت، ته‌نانه‌ت به‌شێكی زۆری
به‌رپرسه باڵاكانی هه‌رێمی كوردستان له نێزیكه‌وه سه‌ردانی چایخانه‌ی شه‌هیدانیان
كردووه"، دۆسكی وای گۆت.
مه‌تین دۆسكی دووپات لەوە دەکاتەوە، هه‌وڵ ده‌دات
چایخانه‌ی خۆی فراوانتر بكات بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌ی زیاتری شه‌هیدانی تێدا كۆ بكاته‌وه
و دەشڵێ، پێویسته هه‌موو كوردێك شانازی به شه‌هیده‌كانه‌وه بكات، چونكه ئه‌وان
خوێنی خۆیان بۆ پاراستنی سه‌روماڵی هاووڵاتییان و خاك و نیشتمان رشتووه.
دهۆك/ نه‌وزاد هلۆری