ئیڤان باند دێنه‌ هه‌ولێر

:: AM:09:41:23/08/2019 ‌
ئیڤان باند له‌ پێگه‌ى تایبه‌تى خۆیان له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك ئاشكرایان كردووه‌ كه‌ بەمزووانە سەردانی کوردستان دەکەن و لە شاری هەولێر کۆنسێرتێک ساز دەکەن.

به‌پێى پۆسته‌كه‌یان، هەردوو هونەرمەندی فارس "حوسێن شەریفی، فواد غەفاری" ناسراو بە "ئیڤان باند" بڕیارە لە 29ی ئەم مانگە لە شاری هەولێر کۆنسێرتێکی گەورە سازبکەن، لە کۆنسێرتەکەدا گۆرانیبێژی ناسراوی کورد "تەها قادر" بە چەند گۆرانیەک بەشدار دەبێت، لە هۆڵی "شەهید سەعد عەبدوڵا" کۆنسێرتەکە بەڕێوە دەچێت.

"حوسێن شەریفی" لەدایک بووی ساڵی 1987ه‌، "فواد غەفاری" لە ساڵی 1986 لە دایک بووە، لە 2016 بە فەرمی ئیڤان باندیان دروست کرد، بە گۆرانی "علیجناب" ناوبانگێکی زۆریان پەیدا کرد، خاوەنی چەندان گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپن.


وشە - محەمەد میران