سەرۆكی لیژنەی ڕیستۆرانتی سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قائمقامیەتی سلێمانی ڕای دەگەیەنێت، ئەمشەو لە كۆگایەكدا دەستیان بەسەر بڕی 35 كیلۆگرام گۆشت و دوونگی ئاژەڵی خراپدا گرتووه، كە خواردەمەنی بۆ عەرەبانە و دەستگێرەكانی لای مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی ئامادە دەكات.
ئهمڕۆ ههینى 23ى ئاب، هەرێم عەبدولڕەحمان، سەرۆكی لیژنەی ڕیستۆرانتی سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قائمقامیەتی سلێمانی به "وشه"ى ڕاگهیاند، شەوی ڕابردوو لە هەڵمەتێكدا بۆ خواردەمەنی عەرەبانە و دەستگێرەكانی لای مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی لە كۆگایەكدا دەست بەسەر بڕی 35 كیلۆگرام گۆشت و دوونگی ئاژەڵی خراپدا گیراوە، كە خواردەمەنی بۆ عەرەبانە و دەستگێرەكانی لای مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی ئامادە دەكات.
زیاتر گوتى، بە فەرمانی قائمقامی سلێمانی تەواوی گۆشتەكە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەریەوە لەناودەبرێت و خاوەنی كۆگاكە لەلایەن بەشی یاسای قائمقامیەتەوە ڕوبەڕووی ڕێكاری یاسایی دەكرێتەوە.
لیژنەی ڕیستۆرانت و كافتریا و شوێنە گەشتوگوزارییەكان، یەكێكە لە لیژنە هاوبەشەكانی قائمقامیەتی سلێمانی، كە ڕۆژانە سەردانی ڕیستۆرانت و چێشتخانە و هەموو ئەو شوێنانە دەكات، كە خواردن ئامادە و پێشكەشی هاووڵاتییان و میوان و گەشتیارانی شاری سلێمانی دەكەن.