نێچیرڤان بارزانى پەیامێكی بڵاو كردەوە

:: PM:12:48:23/08/2019 ‌
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 23ى ئاب، سەرۆكی هەرێمی كوردستان له‌ پامێكى كورتدا ڕای گه‌یاند، بەردەوام دەبین لەسەر بەرەوپێشبردن و پاراستنی ئازادی ئایینی لە هەرێمی كوردستان.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك به‌ زمانى ئینگلیزى، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی قوربانیانی توندوتیژی ئایینی و هزری پەیامێكی بڵاو كردەوە و تیایدا ڕای گەیاندووە، "كوردستان وەك پەناگەیەك دەمێنێتەوە بۆ ئەو كەسانەی لە دەست زووڵم و توندڕەوی هەڵدێن، بەردەوام دەبین لەسەر بەرەوپێشبردن و پاراستنی ئازادی ئایینی لە هەرێمی كوردستان".



وشە - محەمەد میران