كهمێك پێش ئێسته ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاوی كردەوە، هێزەكانی ڕژێمی سووریا بە تەواوی ناوچەی ڕیفیان لە باكووری پارێزگای ئیدلب كۆنتڕۆڵكردووەتەوە و بنكەی سەربازی توركیایان لە پارێزگاكە گەمارۆ داوە.
لهلایهكى ترهوه
توركیا بهفهرمى هۆشدارى له ههر هێرش و ئهنجامدانى تووندڕهوییهكدا لهلایهن هێزهكانى سووریا بهرانبهر سهربازانى وڵاتهكهى له ئیدلیب بكرێت.
سووپای سووریا تەواوی ناوچەی حەما و شاری موركی لە باكووری وڵاتەكە كۆنترۆڵ كردهوه و خاڵێكی چاودێری هێزە چەكدارەكانی توركیایش كە دەكەوێتەوە ئەو ناوچەیە چاەنوسی تاكو ئێسته نادیارە.
ئهمڕۆ ههینى 23ى ئاب، ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاشكراى كردووه كه، لەمیانی بەردەوامی هێرشەكانی سووپای سووریا بۆ سەر پارێزگای ئیدلیب و ناوچەكانی مورك و حەما، كە لەژێر دەسەڵاتی گرووپە چەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆندان، ئەمڕۆ بە تەواوی ناوچەی مورك و حەمای كۆنترۆڵكردووەتەوە.
زیاتر هاتووه، كه هێزەكانی ڕژێمی سووریا كۆتا ناوچەی سەر بە ناوچەی حەمایان كۆنترۆڵكردووەتەوە، كە لە ساڵی 2012 هوە تا ئێسته ئەو ناوچەیە لەژێر دەسەڵاتی گرووپە چەكداریە ئۆپۆزسیۆنەكاندایە و چەندان خاڵی چاودێری سەربازی توركیای تێدابووە.
ههر بهو هۆیهوه خاڵێكی چاودێری توركیا كە دەكەوێتە ناوچەی مورك و ژمارەیەك سەربازی توركی و ئۆپۆزسیۆنی تێدابووە، تا ئێسته چارەنووسیان بە نادیاری ماوەتەوە و هیچ لایەنێك سەبارەت بەو بابەت زانیارى ئاشكرا نهكردووه.
دواى كۆنترۆڵكردنهوهی ناوچەی مورك، ئێسته بە تەواوی لەژێر دەسەڵاتی ڕژێمی سوریادان، ئەوەیش بە هاوكاریەكی چڕ لەلایەن هێزە ئاسمانی و هاریكاریە سەربازییەكانی ڕووسیا بووە لەو ناوچەیە.