ئەمڕۆ هەینی 23ی ئاب، هاووڵاتییەکی تهمهن 17 ساڵانی شاری هەولێر لە کاتی مەلەکردندا لە ئاوی بەنداوی سماقوڵی سهربه شارۆكهى كۆیه خنکا.
گۆران ئەحمەد سماقەیی، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی کۆیە به "وشه"ى ڕاگەیاند، ئەو هاووڵاتییە ناوی (یوسف خەتاب عەمرە) و تەمەنی 17 ساڵە، دانیشتووی شاری هەولێرە و پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ههینى لە ئاوی بەنداوی سماقوڵی خنکاوە.
بهڕێوهبهری بهرگری شارستانی كۆیه گوتى، خنکانی ئەو هاووڵاتییە بەهۆی مەلەکردنەوە بووە لە ئاوەکەدا و ئێمه پێشتر ڕێنمایمان بە هاووڵاتییان دابوو کە مەلە نەکەن و لە سنووری بەنداوەکەشدا تابلۆمان هەڵواسیوە کە مەلەکردن قەدەغەیە.
خنکانی ئەو هاوڵاتیە لەکاتێکدایە کە نزیکەی مانگێک لەمەوبەر وەزارەتی ناوخۆ کۆمەڵێک مەرجی بۆ پڕۆژە و کەپر و شوێنە گەشتیارییەکان دەرکردبوو کە یەکێک لەو مەرجانەیش قەدەغەکردنی مەلەیە لە ئاوی بەنداو و ڕووبار و شوێنە گەشتیارییەکان، لهدواى ئهو برشیارهیش ئهمه دووەم حاڵەتی خنکانی هاووڵاتییانە لە سنووری شارۆكهى کۆیە.