دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو تا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، ئاگر له ژماره‌یه‌ك گوندی سنووری نێوان شارۆكه‌ی خانه‌قینی ناسراو به ناوچه‌ی كوردستانی ده‌وره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان و شارۆكه‌ی كه‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان كه‌وته‌وه.
عه‌لی حه‌مه ئه‌مین، وه‌ك هاووڵاتییه‌كی گوندی ڕه‌زوار بۆ "وشه" ئاشكرای كرد،دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو تا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، ئاگر له گونده‌كانی ڕه‌زوار و جه‌براوه و گۆڕی گونوش كه‌وته‌وه.
زیاتر گوتى، ئه‌و ئاگرانه به هۆی بوونی گژوگیای وشك بوو زیاتر ته‌شه‌نه‌ی كرد و زیاتر له 10 دۆنم پووش و په‌لاش كه بۆ له‌وه‌ڕاندنی ئاژه‌ڵ گرنگ بوو سووتا.
نیعمه‌ت عه‌لی، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی به‌رگری شارستانی گه‌رمیان، بۆ"وشه" ئاشكرای كرد، گه‌رمی كه‌شوهه‌وا وشكبوونه‌وه‌ی گژوگیا یارمه‌تیده‌ری زۆر بوونی ئاگره‌كانه.
زیاتر گوتى، ئه‌مساڵ له وه‌رزی هاویندا زیاتر له 500 ئاگر كه‌وتووه‌ته‌وه و به‌پێی توانا‌مان خامۆشمان كردووه،هۆكاری ئاگره‌كانیش تاكو ئێسته نه‌زانراوه.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی