بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەرین ڕای دەگەیەنێت، ئێوارەی ئەمڕۆ ههینى كوڕ وكچێك لە زێی بچووك خنكان و تیمەكانی بەرگری شارستانی بەدوای تەرمەكانیاندا دەستیان بە گەڕان كردووە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەرین لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی بۆ "وشه" نێدراوه ڕای گەیاندووە، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 23ى ئاب، دوو هاووڵاتیی، كە لە كوڕ و كچێك پێكهاتبوون لە ئاوی ڕووباری زێی بچووك لە نزیك گوندی كەویەی قەڵادزێ خنكان.
زیاتر هاتووه، ئێسته بەمەبەستی دۆزینەوەی تەرمەكانیان تیمەكانی بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی بەدوای تەرمەكانیاندا دەگەڕێن.
ئەمە كاتێكدایە، هەر ئەمڕۆ لە بەنداوی سماقوڵی سهر به شارۆكهى كۆیه لە كاتی مەلەكردندا، گەشتیارێكی تەمەن 17 ساڵی دانیشتووی شارى هەولێر خنكا.
خنکانی ئەو هاووڵاتییانه لەکاتێکدایە کە نزیکەی مانگێک لەمەوبەر وەزارەتی ناوخۆ کۆمەڵێک مەرجی بۆ پڕۆژە و کەپر و شوێنە گەشتیارییەکان دەرکردبوو کە یەکێک لەو مەرجانەیش قەدەغەکردنی مەلەیە لە ئاوی بەنداو و ڕووبار و شوێنە گەشتیارییەکان.