مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا، به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی دایكی شۆڕش ئیسماعیل، سه‌ره‌خۆشی له وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت له‌و پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا، هاوخه‌می خۆی بۆ شۆڕش ئیسماعیل ده‌ربڕی و هیوای خواست، خوای مه‌زن كۆچكردوو به به‌هه‌شتی به‌رین شادبكات و ئارامی و دڵنه‌واییش به بنه‌ماڵه‌كه‌یان ببه‌خشێت.
عائیشه حه‌سه‌ن، دایكی شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 23ی ئاب، له شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد.