پێشتر ڕێكخراوی مافی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تی له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا دووپاتی له‌وه كردبوویه‌وه، كه بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌تی ئه‌نكه‌ره به سه‌رۆكایه‌تی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بۆ دوورخستنه‌وه‌ی سه‌رۆك شاره‌وانییه هه‌ڵبژێردراوه‌كان، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كوردن، به ته‌واوی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ و ده‌نگده‌ر و دیموكراسییه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 23ى ئاب، حكوومه‌تی
ئه‌نقه‌ره، زنجیره‌یه‌ك ڕێككاری دژی هه‌ده‌په گرته به‌ر و دوای له كارلادانی ژماره‌یه‌ك سه‌رۆكی شاره‌وانی، هه‌شت ئه‌ندام و به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ده‌په‌ی له ئه‌سته‌نبوڵ گرت و زمانی كوردی له پێگه فه‌رمییه‌كانى تویته‌ری شاره‌وانی سڕییه‌وه.
ئاسایشی ئه‌سته‌نبوڵ ئۆپه‌راسیۆنێكی فراوانی دژی پارتی دیموكراتی گه‌لان ئه‌نجامدا، هاوسه‌رۆكی هه‌ردوو شارۆكه‌ی "په‌ندیك" و "بارام پاشا" و هه‌شت ئه‌ندام و به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ده‌په‌ی گرت.
دواى ئۆپه‌راسیۆنێكی فراوانى ئاسایشی ئه‌سته‌نبوڵ هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا "قەیوومی وان" زمانی کوردی لە پێگه فەرمی تویتەری شارەوانی "وان" سڕییه‌وه.
دووشه‌می ڕابردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا بڵاوی كرده‌وه، كه سه‌رۆكی شاره‌وانی دیاربه‌كر و وان و ماردین له‌كاره‌كانیان دوور ده‌خاته‌وه و قه‌یووم له شوێنیان داده‌نێت، ئه‌مه‌یش ناڕه‌زایی توندی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه و ئه‌نكه‌ره‌یش له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی خۆی سووره و خۆپێشاندان و ناڕه‌زایه‌تیش شاره‌كانی باكوری كوردستانی گرتووه‌ته‌وه.