پۆلیسی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، پۆلیسی شارۆكه‌ی خورماتووی ناسراو به ناوچه‌ی كوردستانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، له ئه‌گه‌ری مه‌ترسی و گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش ئاگادارده‌كاته‌وه، به‌رپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستانیش ده‌ڵێ سووپا و پۆلیسی لاوازن و ناوچه‌كه‌یان پێ ناپارێزرێت.
به‌پێی نوسراوی پۆلیسی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، كه ئاڕاسته‌ی پۆلیسی خورماتوو كراوه و وێنه‌یه‌كی ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، نوسراوه‌كه له 22ی ئه‌م مانگه به ژماره 1292 ئاراسته‌ی ته‌واوی بنكه‌كانی پۆلیسی پارێزگتی سه‌ڵاحه‌دین كراوه له‌نێویاندا پۆلیسی خورماتوو، هۆشداری دراوه له گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش بۆ ناوچه‌كانی سنووری شارۆكه‌ی خورماتووی ناسراو به ناوچه‌ی كوردستانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان و شاره‌دێكانی ئامرلی و سلێمان به‌گی سه‌ر به‌و شارۆكه‌یه.
نوسراوه‌كه ئه‌گه‌ر چی ماوه‌ی دیاری كراوی گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی داعشی ئاشكرا نه‌كردووه به‌ڵام جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌كراوه‌ته‌وه كه له ڕۆژانی كه‌می داهاتوودا داعش بۆ ناوچه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه، لای خۆشییه‌وه عه‌مید حوسێن عه‌لی، به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی شارۆكه‌ی خورماتوو، بۆ "وشه" جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه وه‌ك پۆلیسی خورماتوو له ئه‌گه‌ر مه‌ترسی وگه‌ڕانه‌وه‌ی داعش ئاگادار كراونه‌ته‌وه، پلانی تۆكمه‌شیان گرتووه‌به‌ر بۆ هه‌ر هێرش و مه‌ترسییه‌كی داعش بۆ سه‌ر ناوچه‌كه.
هاوكات ئه‌رسه‌لان عه‌لی، به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی خورماتووی پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، له گه‌یشتن و ناردنی ئه‌و نوسراوه ئاگادارین و داعش مه‌ترسی هه‌یه بۆ سه‌ر ناوچه‌كه، هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و پۆلیسی و سووپا ناتوانن ئارامی بۆ سنووری خورماتوو دابین بكه‌ن.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی