مسته‌ر ئه‌ربیل بڕاندێكی كوردی جلوبه‌رگی پیاوانه‌یه له هه‌ولێر كه له ساڵی 2016 دامه‌زراوه، هه‌موو ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی دروستی ده‌كه‌ن كاری ده‌ستی خۆیانه به مه‌به‌ستی گرینگی‌دان به به‌رهه‌می خۆماڵی له‌بری هاورده‌كردنی به‌رهه‌می بیانی، هه‌روه‌ها بۆ ره‌خساندنی هه‌لی كار بۆ گه‌نجان هه‌نگاوی گرنگیان ناوه. له چاوپێكه‌وتنێكیان له‌گه‌ڵ "وشه" ده‌ڵێن، وه‌ك ستافی مسته‌ر ئه‌ربیل هیچیان خۆیان به مۆدێل نازانن.
گرووپه‌كه‌تان له چه‌ند ئه‌ندام پێك هاتووه؟
بیرۆكه‌ی دامه‌زراندنی مسته‌ر ئه‌ربیل له ساڵی 2015 بووه، له ساڵی 2016 یه‌كه‌م فۆتۆ شۆتینگمان ئه‌نجام دا كه پێكهاتبووین له 21 كه‌س.
ئه‌م كاره فۆتۆ شۆپینگانه‌ی ده‌یكه‌ن حه‌زێكی خۆتانه یان وه‌ك پیشه ده‌یكه‌ن؟
ئه‌م كارانه‌ی ده‌یكه‌ین ته‌نیا وه‌ك حه‌زێك بووه، به‌ڵام كه كارێكی ڕێكلام یان كار بۆ هه‌ر كۆمپانیایه‌ك بكه‌ین، له به‌رامبه‌ردا پاره وه‌رده‌گرین.
ستافه‌كه‌تان به‌شداری چه‌ند ڤیدیۆ كلیپ و ڕێكلامی كردووه؟
ئێمه له‌گه‌ڵ چه‌ند كۆمپانیایه‌كی بیانی و ناوخۆ كاری ڕێكلاممان كردووه، هه‌روه‌ها به‌شداری ڤیدیۆ كلیپیشمان كردووه، له ساڵی 2018دا ئه‌نجام حه‌مه‌ده‌مین وه‌ك ئه‌كته‌رێكی سه‌ره‌كی به‌شداری له ڤیدیۆ كلیپێكی نازدار جزیری كرد.
ئاره‌زوو ده‌كه‌ن ڕۆڵ ببینن له فیلمێكی سینه‌مایی؟
زۆربه‌مان كه‌سانی ئه‌كادیمین و له په‌یمانگه‌ی هونه‌ر خوێندوومانه، هونه‌ری سینه‌مایش هونه‌رێكی خۆشه‌ویسته و زۆر حه‌زمان له بواری نواندنه، زۆر داواشمان لێ كراوه به‌شداری فیلم بكه‌ین، به‌ڵام ڕێك نه‌كه‌وتووه.
ئێوه سه‌رجه‌متان پیاون، بڕیارتان نه‌داوه ژنیش له‌گه‌ڵ خۆتان به‌شداری پێ بكه‌ن؟
به‌رده‌وام كارمان كردووه له‌باره‌ی پشتگیركردنی ژنان، ڕۆژێك له هه‌فته ته‌رخان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و ژنانه‌ی چالاكییان هه‌یه و به‌تایبه‌تی له سۆشیال میدیا پشتگیری‌یان ده‌كه‌ین و له‌لای خۆمان بڵاوی ده‌كه‌ینه‌وه، هه‌روه‌ها شوێنێكی تایبه‌تیان پێ ده‌ده‌ین.
بۆچی پیاو كه ده‌بێته فاشیۆن كێشه‌ی بۆ دروست نابێت، به‌ڵام ژن زۆرترین قسه‌وباسی له‌سه‌ره؟
ڕه‌نگه كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه ڕێ بۆ هه‌موو كارێك نه‌دات تا ژنان ئه‌نجامی بده‌ن به‌هۆی داونه‌ریته‌وه، به‌ڵام پێم وایه ورده ورده بۆ ئه‌وانیش ده‌بێته شتێكی ئاسایی و ده‌توانن له هه‌موو بواره‌كان به‌شداری بكه‌ن و گرینگی به تواناكانی خۆیان بده‌ن.
ماوه‌یه‌ك له سۆشیال میدیا گرووپه‌كه‌تان ناوبانگێكی باشی هه‌بوو، به‌ڵام ئێسته كه‌متر له سۆشیال ده‌رده‌كه‌ون، بۆچی؟
به‌هۆی كاركردنه‌وه نه‌مانتوانیوه وێنه‌ی زۆر دابنێین، به‌ڵام ئێسته زیاتر كار له‌سه‌ر بڕانده‌كه‌مان ده‌كه‌ین و زیاتر خه‌ڵك ئاشنا ده‌بێت به مسته‌ر ئه‌ربیل و زۆر كه‌س سه‌ردانمان ده‌كه‌ن.
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی بوون به مۆدێل چۆنه و ده‌بێ ئه‌و كه‌سه چی تایبه‌تمه‌ندییه‌كی تێدا بێت؟
ئێمه له مسته‌ر ئه‌ربیل كه‌سمان خۆمان به مۆدێل نازانین، بۆیه ناتوانین پێت بڵێین مه‌رجه‌كانی چۆنه، ئه‌وه ده‌بێت ئه‌و كه‌سانه وه‌ڵام بده‌نه‌وه كه مۆدێلی ڕاسته‌قینه‌ن.
وشه/ گه‌رمیان گلی