وه‌ك به‌شێك له هه‌ڵمه‌تی
Fishbowl كه له 1962 له‌لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی پێ كرا، له نێویاندا فه‌رمانی تاقیكردنه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی له گه‌ردوون خرایه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و پرۆسه‌كه‌یش به‌ناوی ئه‌ستێره‌ی ده‌ریاوه كرا، ئه‌و هه‌نگاوه یه‌كه‌مجار و گه‌وره‌ترین تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌تۆمی و چه‌كی كۆكوژ بوو له گه‌ردوون و ئاسمان.
به ته‌واوی له ڕێككه‌وتی نۆی ته‌مووز/یۆلیۆی 1962 پرۆسه‌ی ئه‌ستێره‌ی ده‌ریا ده‌ستی پێكرد، چه‌كی ئه‌تۆمی و كارۆموگناتیسی تاقیكرایه‌وه، به وردیش نه‌خشه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی له ئاسمان له‌لایه‌ن مانگه ده‌ستكرده‌كانه‌وه كێشرا، بۆ ئه‌وه‌ی توانا و هێزی ئه‌و چه‌كه بۆ ئه‌مه‌ریكییه‌كان ڕوون ببێته‌وه.
له‌و پرۆسه‌یه شه‌پۆلی كارۆموگناتیسی و ئه‌تۆمی به ڕێذه‌ی 1.4 مێگاتۆن له گه‌ردوون بڵاوكرایه‌وه و لیژنه‌ی وزه‌ی ناوكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئاژانسی به‌رگری ئه‌تۆمی سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌كه‌یان ده‌كرد، ئه‌مه‌یش وه‌ك وه‌ڵامێك بوو بۆ بانگه‌شه‌كانی یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت كه له 30 ئاب/ئۆگه‌ستی 1961 ده‌ستیان پێكرد و پروپاگنده‌ی ئه‌وه‌یان ده‌كرد، كه دوای سێ ساڵی تر چه‌كی ئه‌تۆمی له گه‌ردوون تاقی ده‌كه‌نه‌وه و به‌شێك بوو له هه‌ڵمه‌ته‌كانی شه‌ڕی سارد.
دواتر ئه‌مه‌ریكا به‌ر له‌وه سێ ساڵه‌كه‌ی سۆڤیه‌ت ته‌واوی ببێ، ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌ی به‌سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجام دا، پێشتریش 1958 شه‌ش مووشه‌كی ئه‌تۆمی له گه‌ردوون ته‌قاندبووه‌وه، به‌ڵام ئه‌وكات ڕانه‌گه‌یه‌نرا بوو و دواتر ئه‌م ورده‌كارییانه ئاشكرا كران.
بڕی وزه‌ی ناوكی و چه‌كی كارۆموگناتیسی پێویست بۆ ئه‌و هه‌ڵمه‌ته له‌لایه‌ن مووشه‌كی Thorه‌وه ڕه‌وانه‌ی ئاسمان كرا و مووشه‌كه‌كه له به‌رزی 35 هه‌زار پێ له ئاسمانی زه‌ریای ئارام ته‌قێنرایه‌وه، به‌وهۆیه‌وه ئاسمانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی مووشه‌كه‌كه‌ی لێ ته‌قییه‌وه تا ساڵانێكیش دوای ڕووداوه‌كه كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و تاقیكردنه‌وه ئه‌تۆمییه‌ی هه‌ر له‌سه‌ر مابوو، ئاوی ناوچه‌كه به ته‌واوی ژه‌هراوی و بێ كه‌ڵك بوو و هه‌موو گیانه‌وه‌ره ئاوییه‌كانی ئه‌و سنووره گیانیان له ده‌ست دا. دواتر چه‌ند تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی تریش له دوورگه دووره ده‌سته‌كانی ژێر ده‌ستی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجام دران، كه مووشه‌كه‌كان ڕێژه‌یه‌كی زۆری پلۆتۆنیمۆ و ئه‌میریسیۆمیان تێدا بوو و زۆر وێرانكه‌ربوون.
ئه‌و مووشه‌كه‌ی بۆمبه ناوكییه‌كه‌ی لێ ته‌قێنرایه‌وه له جۆری هه‌ستیاری W49بوو و له دوورگه‌ی جۆنستۆن هه‌ڵدرایه ئاسمان، دوای بڕینی هه‌زار و 500 كیلۆمه‌تر و دووركه‌وتنه‌وه له ئه‌مه‌ریكا له ناوه‌ڕاستی زه‌ریا ته‌قێنرایه‌وه و كاریگه‌ری ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبه ئه‌تۆمییه‌كه بۆ به‌رزی 400 كیلۆمه‌تر له ئاسمان كاریگه‌ری هه‌بوو و 20 میلیش بۆ سه‌ر زه‌وی كاریگه‌ری لێ كه‌وته‌وه و پاشماوه‌كانیشی دواجار كه‌وتنه‌وه ناو زه‌ریای ئارام و كاره‌ساتی یه‌كجار گه‌وره‌یان له ئاسمان و ئاوی زه‌ریاكه دروست كرد، به گوێره‌ی به‌دواداچوونی شاره‌زایان و ژینگه پارێزان تا ئێسته‌یش كاریگه‌ری ئه‌و مووشه‌كه ناوكی و كارۆموگناتیسییه له زه‌ریا بوونی ماوه.
ته‌قینه‌وه‌ی مووشه‌كه ئه‌تۆمییه‌كه له ناوچه‌ی هاوای و به‌دیاریكراویش له هۆنۆلولو له سه‌عات 11ی شه‌و به‌دی كرا، ئه‌وانه‌ی شایه‌تی ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌بوون، ده‌گێڕنه‌وه و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ته‌قینه‌وه‌كه هێنده مه‌زن و گه‌وره‌بوو وه‌كو سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی خۆرێكی ته‌واو پرته‌قاڵی ده‌بینرا كه له ڕۆژئاواوه هه‌ڵبێت، به ته‌واوی ئاسمانی ڕووناك كرده‌وه، هێنده تیشكدانه‌وه‌ی به‌هێزی هه‌بوو.
كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و تاقیكردنه‌وه هه‌ر به پیسبوونی ئاسمان و زه‌ریا نه‌وه‌ستانه‌وه، به‌ڵكوو به‌هۆی شه‌پۆلی كارۆموگناتیسی كاره‌بای ناوچه‌ی هاوای ئه‌مه‌ریكا به ته‌واوی پچڕا و گلۆپی سه‌ر شه‌قامه‌كان كوژانه‌وه و بوو به تاریكستان، هاوكات زیانی زۆریش به‌ر نیوزله‌ندا كه‌وت و تا ده‌وروبه‌ری هه‌زار و 300 كیلۆمه‌تر كاریگه‌ری فره‌وانی له دوای خۆی جێهێشت.
بۆ ڕێگری له‌مانه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی ئه‌و ته‌قینه‌وه ناوكییه له ئاسمان، له ڕێی سیسته‌می دابه‌زاندنی ئه‌لكترۆنات له‌گه‌ڵ دابارینی باران توانرا سه‌رجه‌م پاشماوه‌كانی له هه‌وا بهێنرێته خواره‌وه، چونكه ئه‌لیكترۆناتی سالب له‌سه‌ر دوورگه‌كان زۆر زیاد كران، تا پاشماوه‌كانی بۆمبه ناوكییه‌كه كه هه‌ڵگری ئه‌لكترۆناتی موجه‌ب بوو داببه‌زنه خواره‌وه، دوای پێنج ساڵ له ته‌قینه‌وه‌كه له ئه‌نجامی گه‌ڕان و پشكنین له‌سه‌ر دوورگه‌كان پاشماوه‌ی ئه‌و بۆمبه ئه‌تۆمییه دۆزرایه‌وه و پێكهاته‌ی كادیمۆمی به ڕێژه‌ی 109پله تێدا بووه، ئه‌وكاته زانایانه مه‌ترسی و كاره‌ساتباری بۆمبه‌كه‌یان بۆ ڕوون بووه‌وه.
ئه‌وكات تۆڕه‌كانی گه‌یاندن و ئینته‌رنێت و پێوه‌ندیكردن وه‌كو ئێسته به‌هێز و پێشكه‌وتوو نه‌بوون، شاره‌زایان خه‌مڵاندنی ئه‌وه‌یان كردووه، ئه‌گه‌ر له سه‌رده‌می ئێسته تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی هاوشێوه ڕووبدات، ئه‌وا ئه‌گه‌ری هه‌یه ته‌واوی پێوه‌ندییه‌كان و شه‌پۆله‌كانی به‌رگه هه‌وای گۆی زه‌وی تێك بچێ و ئینته‌رنێت بوه‌ستێت و هێڵه‌كانی ته‌له‌فۆن و مۆبایلیش له‌كار بكه‌ون و له ڕێی بوونی تاوه‌ره‌كانی گه‌یاندنیش كاریگه‌رییه‌كان بۆ سه‌ر ته‌واوی جیهان بڵاو ده‌بێته‌وه، چونكه تاوه‌ره‌كانی گه‌یاندن، وه‌رگری شه‌پۆلن و ئه‌و شه‌پۆله ئه‌تۆمی و كارۆموگناتیسیه‌یش وه‌رده‌گرن و به جیهانی بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.