ڕۆژنامه‌ی هائارتسی ئیسرائیلی بڵاوی كرده‌وه، كه وه‌زاره‌تی به‌رگری ماوه‌ی دوو ساڵ بۆ سیخوڕی و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری هه‌واڵگری له‌گه‌ڵ كۆمپانیای شه‌شپاڵوی ڕه‌شی تایبه‌ت به كاروباری هه‌واڵگری كاری كردووه و زانیاری وردی له‌سه‌ر وڵاته نه‌یاره‌كانی ده‌ست كه‌وتووه.
گوته‌بێژ به ناوی سوپا و وه‌زاره‌تی به‌رگری
ئیسرائیل بۆ ڕۆژنامه‌كه دووپاتیان له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه وه‌زاره‌تی به‌رگری له ماوه‌ی ساڵانی 2012 تا 2014 له چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی وردی هه‌واڵگری، به ئامانجی ده‌سكه‌وتنی زانیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه و ورد گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای شه‌شپاڵوی ڕه‌ش كردووه.
له به‌شێكی تری بابه‌تی ڕۆژنامه‌كه هاتووه، كه ئه‌و كۆمپانیایه تایبه‌ته به سیخوڕی كردن و له‌میانه‌ی ئه‌و گرێبه‌سته‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌نجامی داوه، سیخوڕی به‌سه‌ر به‌رپرسانی حكوومه‌تی ئیسرائیل له‌وانه وه‌زیری دارایی پێشوو یائیر لابید و جه‌نه‌رال میشال ئابادی بۆیانجیۆ و جێگری داواكاری گشتی ئاڤی لیخت كردووه، هاوكات له چه‌ندان پرۆژه‌ی تریش له‌باره‌ی ده‌سخستنی زانیاری له‌باره‌ی وڵاتانی نه‌یاری ئیسرائیل هه‌ماهه‌نگ و هاوكاری ده‌زگای هه‌واڵگری ته‌لئه‌بیبی كردووه.
كۆمپانیای شه‌شپاڵوی ڕه‌ش له‌لایه‌ن دان زوریلا یه‌كێك له جه‌نگاوه كۆنه‌كانی هێزه تایبه‌ته‌كانی سوپای ئیسرائیل دامه‌زراوه و به یه‌كێك له كۆمپانیا هه‌واڵگرییه سه‌ركه‌وتووه‌كانی دنیا هه‌ژمار ده‌كرێت.