حكوومه‌تی په‌كین ئاشكرای كرد، باجی گومرگی به بڕی 75 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌سه‌ر كاڵای كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌سه‌پێنێت و ئه‌و بڕیاره‌یش به هه‌نگاو له یه‌كی ئهیلوول/سێپتێمبه‌ری ئه‌مساڵ و 15ی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ر ده‌خرێنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی حكوومه‌تی
چین هاتووه، ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره و زیادكردنی باجی گومرگی به‌سه‌ر كاڵا ئه‌مه‌ریكییه‌كان وه‌ك وه‌ڵامێكه بۆ زیادكردنی باجی گومرگی له‌لایه‌ن واشتنه‌وه به‌سه‌ر كاڵای كۆمپانیاكانی چین كه ده‌چنه ئه‌و وڵاته‌وه.
دووپاتی له‌وه‌یش كردووه‌ته‌وه، كه قه‌باره‌ی زیادكردنی باجی گومرگی بۆ سه‌ر كاڵاكانی ئه‌مه‌ریكا به ڕێژه‌ی 5 تا 10% ده‌بێت و زیاتر له 50 هه‌زار 78 كاڵای جۆراوجۆری ئه‌مه‌ریكا ده‌گرێته‌وه كه ساڵانه به ڕێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆر هاورده‌ی چین ده‌كرێن.
پێشتر حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا و دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته دووپاتیان له‌وه كرده‌وه، كه له یه‌كی مانگی داهاتوو واته ئهیلوول/سێپتێمبه‌ر به بڕی 300 ملیار دۆلار باجی گومرگی به‌سه‌ر كاڵاكانی چین ده‌سه‌پێنن، كه هاورده‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كرێت، ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی واشنتن و په‌كین مه‌ترسی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ئابووری جیهان دروست كردووه و زۆرێك له وڵاتان ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه، له ئه‌نجامی ئه‌و هه‌نگاوانه ته‌نگژه‌یه‌كی تر ڕووبه‌ڕووی ئابووری جیهان ببێته‌وه و كاره‌سات به‌دوای خۆیدا بهێنێت.