نووسینگه‌ی كۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق له به‌سڕه له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، كه پێویسته حكوومه‌تی ناوه‌ندی هه‌نگاوی خێرا و به په‌له بگرێته به‌ر، چونكه ماده هۆشبه‌ره‌كان بوونه‌ته مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر به‌سڕه و ته‌واوی خه‌ڵكی نیشته‌جێی ئه‌و پارێزگایه و هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوبردنی سه‌رمایه‌ی مرۆیی له به‌سڕه ده‌كات.
له
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، له كاتێكدا ڕێز و شكۆ بۆ قوربانییه‌كانمان ده‌نوێنین كه بۆ ڕزگاركردنی عێراق له شه‌ڕی تیرۆر به‌خشیمان، به‌ڵام ئێسته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ترسناكتر له تیرۆر خه‌ریكه به ته‌واوی به‌سڕه و ناوچه‌كانی تری عێراق داگیر ده‌كات و پێویسته هه‌نگاوی به په‌له بگیرێته به‌ر و دۆخی نائاسایی ڕابگه‌یه‌نرێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و داگیركارییه عێراق ڕزگار بكه‌ین.
ئاماژه دراوه، كه بۆ ئه‌وه‌ی به‌سڕه داهاتوویه‌كی گه‌شتر و پێشكه‌وتووتری هه‌بێ، پێویسته هه‌ڵمه‌تی قڕكردنی بازرگانانی ماده‌ی هۆشبه‌ر و به‌كارهێنه‌رانی له پارێزگاكه وه‌ك حاڵه‌تێكی نائاسایی ڕابگه‌یه‌نرێت و ئۆپراسیۆنی فره‌وانی بۆ ئه‌نجام بدرێت، چونكه گه‌نجان و خه‌ڵكی شاره‌كه به گشتی خه‌ریكه به ته‌واوی له‌ده‌ست ده‌چن و هه‌مووان ئاڵووده‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كان ده‌بن.
له كۆتایی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، هۆشبه‌ره‌كان بوونه‌ته هۆكارێك بۆ تێكدانی ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی و سامانی مرۆیی له به‌سڕه، بۆیه پێویسته به‌غدا به ڕژدی كار بۆ بنه‌بڕكردنی بكات و یاسای ژماره 50ی ساڵی 2017 جێبه‌جێ بكات.