له كۆنگره‌ى ئه‌مڕۆى هه‌سه‌ده، مه‌زلووم عه‌بدى فه‌رمانده‌ى گشتى ئه‌م هێزانه داواى له رژێمى سووریا كرد چاره‌سه‌رێك بۆ دۆزى كورد و باكورى رۆژهه‌ڵاتى سووریا بدۆزێته‌وه و وه‌زاره‌تى به‌گرى ئه‌مه‌ریكایش ئاشكراى كرد هێزه‌كانى هه‌سه‌ده له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك سه‌نگه‌ره‌كانى خۆى هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 24ى ئاب له حه‌سه‌كه كۆنگره‌یه‌كى هه‌سه‌ده به‌ڕێوه چوو، مه‌زلووم عه‌بدى له كۆنگره‌كه داوایه‌كى ئاراسته‌ى رژێمى سووریا كرد بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌یه‌ك بۆ كێشه‌ى رۆژهه‌ڵاتى فوڕات بدۆزێته‌وه.
ماڵپه‌ڕى
ئارتى رووسى به‌شێك له گوته‌كانى فه‌رمانده‌ى گشتى هه‌سه‌ده‌ى بڵاو كردووه‌ته‌وه كه ده‌ڵێ، "داوا له دیمه‌شق ده‌كه‌ین چاره‌سه‌ێكى گونجا بۆ بارودۆخى ئێراستى باكورى رۆژهه‌ڵاتى سووریا به‌گشتى و دۆزى كورد به‌شێوه‌یه‌كى تایبه‌ت بدۆزێته‌وه، ئه‌مه‌یش له میانه‌ى دانوستاندن له‌گه‌ڵ ناوچه‌ى خۆڕێبه‌رى و ددان به ده‌سه‌ڵاتى كاریگه‌رى و هه‌سه‌ده و مافه‌كانى كورد له چوارچێوه‌ى سووریا".
هاوكات شه‌وى رابردوو وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا له توتێك بڵاوى كردووه‌ته‌وه، هه‌سه‌ده سه‌نگه‌ره‌كانى خۆى له‌و ناوچانه هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه كه ده‌كه‌ونه چوارچێوه‌ى ناوچه‌ى ئارام كه بڕیاره ئه‌مه‌ریكا و توركیا دروستى بكه‌ن.
وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا چه‌ند وێنه‌یه‌كیشى بڵاو كردووه‌ته‌وه كه ده‌رده‌كه‌وێ هێزه‌كانى هه‌سه‌ده چه‌ند سه‌نگه‌ر و پێگه‌یه‌كى خۆیان جێهیشتووه.