زانایان دوای چه‌ندان لێكۆڵینه‌وه و وه‌رگرتنی ئامار له‌سه‌ر ئاژه‌ڵان بۆیان ده‌ركه‌وتووه، ئاژه‌ڵی ئه‌رمادێلۆ كه جۆره خشۆكێكی جیاواز و سه‌رنجڕاكێشه، هاوشێوه‌ی ده‌یناسۆڕه‌كان مه‌ترسیی له‌ناوچوونی هه‌یه.
لوقمان حه‌وێز كوردێكی دانیشتووی ئه‌مه‌ریكایه و ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی گه‌ردوونناسی تێكساس و شاره‌زای بواری ژینگه‌یه، له باره‌ی ئه‌و ئاژه‌ڵه‌وه له هه‌ژماره‌كه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك چه‌ند زانیارییه‌كی له‌سه‌ر بڵاو كردووه‌ته‌وه و مه‌ترسییه‌كانی له‌ناوچوونی باس كردووه.
وه‌ك ئه‌و باسی ده‌كات، ئه‌رمادێلۆ گیاندارێكه له جۆری شیرده‌ره زرێپۆشداره‌كان، تێكڕای درێژییه‌كه‌ی به كلكه‌كه‌یه‌وه نزیكه‌ی 75 سانتیمه‌تره، ژینگه و شوێنی بنه‌ڕه‌تی و سه‌رهه‌ڵدانی كیشوه‌ری باشووری ئه‌مه‌ریكایه، به‌ڵام ئێسته له ویلایه‌ته‌كانی باشووری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌تایبه‌تی تێكساس و له هه‌ندێك له ناوچه‌كانی مه‌كسیك ماوه و ده‌بینرێت.
به‌پێی مێژووی به‌به‌ردبووه دۆزراوه‌كان نۆ جۆری ئه‌م گیانداره له‌ناوچوون و ئێسته ته‌نیا 21 جۆری لێ ماوه‌ته‌وه، ئه‌و جۆرانه‌ی ماون زۆربه‌یان هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوچوونیان له‌سه‌ره، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر به‌رته‌سكبوونه‌وه‌ی شوێنی ژیانی ئه‌وان به‌هۆی چالاكییه‌كانی مرۆڤ و زۆربوونی دانیشتووانه‌وه‌یه.
له تێكساس ژماره‌یان به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه‌یه‌كی خێرا ده‌ڕوات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی پانتاییه‌كان و شوێنی ژیان و زۆربوونیان كراوه‌ته كێڵگه‌ی كشتوكاڵی یان به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵه خۆماڵییه‌كان، ئه‌و ژماره كه‌مه‌ی كه له نزیك یان ده‌وروبه‌ری شاره‌كانیش ماوه گه‌لێك جار ده‌كه‌ونه به‌ر تایه‌ی ئۆتۆمبێله‌كان و به‌و هۆیه‌وه له‌ناو ده‌چن.
ئه‌رمادێلۆ به‌زۆری به‌هۆی نینۆكه درێژ و تیژه‌كانی زه‌وی هه‌ڵده‌كه‌نێ و به‌دوای مێرووه‌كاندا ده‌گه‌ڕێت كه خواردنی سه‌ره‌كی ئه‌وه، له‌كاتی ته‌نگانه و مه‌ترسیشدا توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه خۆی وه‌كو تۆپێك خڕ بكات و له‌ڕێی زرێپۆشه ڕه‌قه‌كه‌ی خۆی بپارێزێت.