میدیاكانى توركیا بڵاویان كردووه‌ته‌وه، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵ ده‌دات له‌و دانوستاندنانه‌ى له‌گه‌ڵ توركیا له‌باره‌ى ناوچه‌ى ئارام ده‌یكات، به‌شدارى به كورد بكات و فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى سووریا دیموكراتیش ئه‌مڕۆ له كۆنگره دووپات له‌سه‌ر سه‌رخستنى ئه‌و رێككه‌وتنه ده‌كاته‌وه كه توركیا و ئه‌مه‌ریكا كردوویانه.
شه‌وى رابردوو وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا ناسراو به "پنتاگۆن" له تویته‌رى په‌یامێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا روونى كردووه‌ته‌وه، هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات "هه‌سه‌ده" به‌شێك له سه‌نگه‌ره‌كانیان له رۆژهه‌ڵاتى فوڕات هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تى له‌و ناوچانه كه بڕیاره ببێته ناوچه‌ى ئارام.
له په‌یامه‌كه‌ى پنتاگۆن هاتووه "دواى تێپه‌ڕبوونى 24 سه‌عات به‌سه‌ر پێوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى نێوان وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا و هاوتا توركه‌كه‌ى، له‌باره‌ى ته‌ناهى باكورى رۆژهه‌ڵاتى سوویا، هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات هه‌ڵساون به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌نگه‌ره‌كانى خۆیان له ناوچه‌كه، ئه‌مه‌یش به‌ڵگه‌یه‌كه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و هێزانه پابه‌ندن به پاڵپشتى میكانیزمى ته‌ناهى".
هاوپێچ له‌گه‌ڵ ئه‌م په‌یامه پنتاگۆن كۆمه‌ڵێك وێنه‌ى بڵاو كردووه‌ته‌وه، له وێنه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت كه هێزه‌كانى هه‌سه‌ده له بنكه‌كانیان نه‌ماون و هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا سهپهرشتى تێكدان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بنكه و سه‌نگه‌ره‌كانى هه‌سه‌ده ده‌كات.
بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌م په‌یامه كۆمه‌ڵێك لێكدانه‌وه‌ى جیاوازى لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، به‌ر له هه‌موویان میدیاكانى توركیا ئه‌م په‌یامه‌ى پنتاگۆن وه‌ك هه‌وڵێكى ئه‌مه‌ریكا ناو ده‌بن بۆ به‌شداریى پێكردنى كورد له‌و دانوستاندنانه‌ى له‌گه‌ڵ توركیا له‌باره‌ى ناوچه‌ى ئارامه‌وه ده‌یكات.
ماڵپه‌ڕى "
تورك پرێس" له هه‌واڵێكدا ئاماژه بۆئه‌وه ده‌كات چاودێرانى سیاسى له توركیا ئه‌و په‌یامه‌ى ئه‌مه‌ریكا وه‌ك هه‌وڵێك داده‌نێن بۆ ئه‌وه‌ى دڵنیایى به توركیا بده‌ن كه هه‌سه‌ده پابه‌ند ده‌بێت به رێككه‌وتنه‌كه و دواتریش ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێ كورد له دانوستاندنه‌كه به‌شدار بێت.
به‌ڵام ئایا هێزه‌كانى سووریا دیموكرات كه زۆرینه‌یان كوردن له‌م دانوستاندنه به‌شدار ده‌بن؟ یان ته‌نیا پاڵپشتى رێككه‌وتنه‌كه ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌ریكا وه‌ك بریكارى خۆیان ده‌زانن له رێككه‌وتنه‌كه؟ بێگومان وه‌ڵامى سه‌ره‌كى ئه‌م پرسه له لایه‌ن فه‌رمانده‌كانى هه‌سه‌ده ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ هه‌سه‌ده كۆنگره‌یه‌كى له حه‌سه‌كه به‌ستووه، به‌رپرسانى كۆنگره‌كه باسیان له‌وه كردووه ئامانجى كۆنگره‌كه‌یان هه‌ڵسه‌نگاندنى كاره‌كانى هه‌سه‌ده‌یه كه له‌ماوه‌ى رابردوودا له شه‌ڕى داعش له سووریا ئه‌نجامى داوه.
مه‌زڵووم عه‌بدى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌كانى سووریا دیموكرات كه له كۆنگره‌كه بووه، له وتارێكدا دووپاتى سه‌ره‌كى خستووه‌ته‌ڕوو كه له ڕواڵه‌تدا ئه‌م دوو بابه‌ته دژ به‌یه‌كتر ده‌رده‌كه‌ون. یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه داواى له رژێمى سووریا كردووه چاره‌یه‌ك بۆ رۆژهه‌ڵاتى فوڕات و دۆزى كورد بدۆزێته‌وه و ده‌ست به دانوستاندن بكات له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى ده‌سه‌ڵاتى خۆڕێبه‌رى ناوچه‌كه.
به‌شێوه‌یه‌كى گشتى له خاڵى یه‌كه‌م عه‌بدى ده‌ڵێ ده‌بێ ئه‌و دانوستاندنه به ئامانجى ئه‌وه بێت ددان به ده‌سه‌ڵاتى خۆڕێبه‌رى و هه‌سه‌ده و مافه‌كانى كورد بنێت. له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیشى كه له ماڵپه‌ڕى
ئارتى رووسى بڵاو كراوه‌ته‌وه، فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات باس له رێككه‌وتنى نێوان ئه‌مه‌ریكا و توركیا ده‌كات و پاڵپشتى هه‌سه‌ده بۆ رێككه‌وتنه‌كه‌ى توركیا دووپات ده‌كاته‌وه.
مه‌زڵووم عه‌بدى ده‌ڵێ "راى ده‌گه‌یه‌نین كه ئێمه هه‌موو كۆششێك ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ توركیا رێككه‌وتنێك بكه‌ین به ئاوئاههنگى له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و جۆرێك له رێككه‌وتنى سه‌ره‌تایش هه‌یه بۆ سه‌قامگیرى بارودۆخى ته‌ناهى له ناوچه‌كه كه ئه‌مه‌یان له‌میانه‌ى خاڵه‌كانى سنووره‌وه دهێت، ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌م پرۆسه‌یه لایه‌نێكى ئه‌رێنى بین".
وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌م دوو بابه‌ته‌ى عه‌بدى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌كانى هه‌سه‌ده باسى كردوون دژ بهیهكترن. چونكه گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د واته دووركه‌وتنه‌وه له توركیا و ئه‌مه‌ریكا كه رێككه‌وتنیان ئه‌نجام داوه. رژێمى سووریا چه‌ندان جار دووپاتى كردووه‌ته‌وه هه‌ر هه‌وڵێكى توركیا له‌ناو خاكى سووریا به داگیركاری ده‌زانێ.
پێشتر رۆژنامه‌ى ئیندپێندنتى به‌ریتانى بڵاوى كردبووه‌وه، كورد له‌و رێككه‌وتنه ئاسووده‌یه كه له نێوان ئه‌مه‌ریكا و توركیا له‌باره‌ى دانانى ناوچه‌ى ئارام ئه‌نجام دراوه، چونكه به‌ر له‌موو شتێك جۆرێك له ددانپێنان له‌لایه‌ن توركیا بۆ ده‌سه‌ڵاتى كورد ده‌بێت له رۆژهه‌ڵاتى فوڕات، هۆكارێكى تر دوورخستنه‌وه‌ى شه‌ڕى توركیایه له هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات، سه‌ره‌ڕاى هه‌موو ئه‌مانه ئه‌مه‌ریكا له‌برى كورد له رێككه‌وتنه‌كه‌دایه و رێ به هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى هێزه كوردییه‌كان نادات.
میدیاكانى ئۆپۆزسیۆنى سووریا بڵاویان كردووه‌ته‌وه، كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى هه‌سه‌ده له چه‌ند ناوچه‌یه‌كى سنوورى توركیا ماناى ئه‌وه‌یه رێككه‌وتنى توركیا و ئه‌مه‌ریكا خراوه‌ته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه، ئه‌مه‌یش گومانى توركیا و نیگه‌رانییه‌كانى كورد ده‌ڕه‌وێنێته‌وه كه یه‌كه‌میان له به‌رانبه‌ر ئه‌وه هه‌یبوو ئه‌مه‌ریكا رێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ نه‌كات و كوردیش له‌وه نیگه‌ران بوو توركیا هێرش بكات و هه‌ڕه‌شه‌كانى خۆى به‌جێ بگه‌یه‌نێت.