عه‌دنان سه‌لجوق مزاركڵى سه‌رۆكى دوورخراوه‌ى شاره‌وانى ئامه‌د له دیمانه‌یه‌كدا ئاشكراى ده‌كات، له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى ده‌نگى پاڵپشتى بۆ خۆپێشاندانى شاره كوردییه‌كان هه‌یه و داوایش ده‌كات ده‌وڵه‌تى ده‌وروبه‌ر هه‌ڵوێستیان هه‌بێت.
عه‌دنان سه‌لجوق له دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ
كه‌ناڵى عه‌ره‌بیه كه ئه‌مڕۆ شه‌موو 24ى ئاب له ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵه‌كه بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئاشكراى ده‌كات له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى ده‌نگى پاڵپشتى هه‌یه بۆ ئه‌و ناڕه‌زاییانه‌ى چه‌ند رۆژێكه له شاره كوردییه‌كان به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئه‌و له به‌شێكى دیمانه‌كه دووپاتى ده‌كاته‌وه، ئه‌و خۆپێشاندانانه‌ى له به‌رانبه‌ر دوورخستنه‌وه‌ى سێ سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كه به‌ڕێوه ده‌چێ، ته‌نیا بابه‌تى ناڕه‌زایى كورد نییه، به‌ڵكو ناڕه‌زاییه‌كه له‌دژى پێشێلكردنى دیموكراسى له سه‌رانسه‌رى توركیایه.
دواتر ئاشكراى ده‌كات له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى چه‌ندان ده‌نگ هه‌ن بۆ پشتگیرى له خۆپێشاندانه‌كان، به‌ڵام ئه‌وان پێویستیان به هه‌ڵوێست و پشتگیرى وڵاتانى ده‌وروبه‌ر هه‌یه.
دووپاتیشى ده‌كاته‌وه خۆپێشاندانه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئه‌و كاته‌ی بڕیارى دوورخستنه‌وه‌ى سێ سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
شه‌مووى رابردوو به بڕیارێكى وه‌زاره‌تى ناوخۆى توركی سه‌رۆكى شاره‌وانییه‌كانى ئامه‌د و مێردین و وان له پۆسته‌كانیان دوور خرانه‌وه به بیانووى ئه‌وه‌ى چه‌ند بابه‌تێك كه پێوه‌ندییان به تیرۆر هه‌یه.