ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی ماوه‌ی زیاتر له سێ مانگه كۆ نه‌بووه‌ته‌وه و تا ئێسته‌یش هیچ هه‌وڵێك نییه بۆ كۆبوونه‌وه، سه‌رباری ئه‌و هه‌موو كه‌موكورتی و كێشه و گرفتانه‌ی شاره‌كه ڕووبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه له ڕابردوو و ئێسته‌یشدا.
ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی دوایین كۆبوونه‌وه‌ی له ئیداره‌ی گه‌رمیان ئه‌نجام دا له ساڵوه‌گه‌ڕی ئه‌نفال، به‌ڵام له‌و كاته‌وه تا ئێسته هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك نه‌كراوه. به‌گوته‌ی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نه‌كه، سلێمانی كێشه و گرفتێكی زۆری هه‌یه و كۆنه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌ن كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر كار و گرفته‌كان.
به‌رزان شێخ محه‌مه‌د، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، هۆی كۆنه‌بوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌ن به‌هۆی ته‌واوبوونی ماوه‌ی یاسایی ئه‌نجوومه‌نه‌كان بوو، هه‌روه‌ها نه‌مانی ده‌سه‌ڵاته‌كان، دوای درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی یاسایی ئه‌نجوومه‌نه‌كان له په‌رله‌مان، تا ئێسته بڕیاره‌كه به ئه‌نجوومه‌ن نه‌گه‌یشتووه، پێویسته سه‌رۆكی هه‌رێم واژوو له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مان بكات و دواتر له ڕۆژنامه بڵاو بكرێته‌وه.
ئه‌وه‌یشی گوت، "ئه‌وه‌ی پێوه‌ست بێت به ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن، له لیژنه‌كان كار و چالاكی و به‌دواداچوونی كێشه و گرفتی هاووڵاتییان و سه‌ردانی پڕۆژه و شوێنه‌كانیان كردووه و به‌رده‌وامن، به‌ڵام له‌باره‌ی ده‌وامكردنی ئه‌ندامان ئه‌وانه‌ی له‌ناو شارن، ژماره‌یان كه‌متره له ئه‌ندامانی ده‌ره‌وه‌ی شار، ده‌كرێ لێره و له‌وێ هه‌ندێ گرفت هه‌بێت له ده‌وامكردن، ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌ن كه له ده‌ره‌وه‌ی سلێمانی و له ناوچه و ئیداره‌كانی شاره‌كه‌یه قورسه هه‌موو ڕۆژێك بتوانێ بێته سلێمانی و ده‌وام بكات، به‌ڵام له ناوچه‌كه‌ی خۆی كار و به‌دواداچوونه‌كان ده‌كات.
ئه‌و لێدوانه له كاتێكدایه په‌رله‌مانی كوردستان له مانگی ڕابردوو ماوه‌ی كاركردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی درێژ كرده و داوای كرد حكوومه‌ت واده‌ی هه‌ڵبژاردنیان بۆ دیاری بكات.
ئێسته ئیداره‌ی خۆجێی سلێمانی چه‌ندان كێشه و گرفت و كه‌موكورتی هه‌یه، به‌تایبه‌ت كه‌موكورتی له ماسته‌رپلانی سلێمانی، وێڕای پڕۆژه‌كان و خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كانی وه‌ك ئاو و كاره‌با و ڕێگه‌وبان، له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه گه‌نده‌ڵی ئیداری كه ئه‌مانه هه‌موو به‌رۆكی سلێمانی گرتووه، كۆنه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نیش له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوو كاریگه‌ری هه‌بووه بۆ ئه‌و گرفتانه و چاره‌سه‌رنه‌كردنیان.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی هه‌روه‌ها گوتی، له دوای هاتنی بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مان بۆ ئه‌نجوومه‌ن، ده‌ست به كۆبوونه‌وه‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه تا ئه‌و كاته‌ی بڕیاری هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان.
به‌گوته‌ی ئه‌و "كێشه‌كانی سلێمانیش ئه‌وانه‌ی پێویستیان به چاره‌سه‌ر هه‌یه، له سنووری سلێمانی چه‌ندان ناوچه هه‌ن تا ئێسته خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كانی وه‌ك ئاو و كاره‌با و ڕێگه‌وبانیان پێ نه‌گه‌یشتووه، هه‌ندێك له كێشه‌كانیش ڕاسته‌وخۆ پێوه‌ندییان به حكوومه‌ته‌وه هه‌یه".
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به‌رزان شێخ محه‌مه‌د خستیه‌ڕوو، له سنووره‌كه‌دا داگیركاریی زه‌وی ده‌ستی پێ كردووه و ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی زه‌وییه‌كان داگیر ده‌كه‌ن و كڕین و فرۆشتنیان پێوه ده‌كرێت، كۆنه‌بوونه‌كانی ئه‌نجوومه‌نیش وایكردووه ئه‌و كێشانه وه‌ك خۆیان بمێننه‌وه، هه‌روه‌ها چه‌ندان پرس و كێشه‌ی تر به‌هۆی نه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجوومه‌ن وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه.
له ماوه‌ی زیاتر له پێنج ساڵی ڕابردوو ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی 50 كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجام داوه و به‌گوته‌ی هاووڵاتییان كۆبوونه‌وه و به‌ده‌مه‌وه‌چوونه‌كانی ئه‌نجوومه‌ن له ئاست داواكاری و گه‌وره‌یی پارێزگا و كێشه و كه‌موكورتییه‌كانی هاووڵاتییان و سنووره‌كه و نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه‌كان نه‌بوون، ژماره‌یه‌ك ئه‌ندام ئه‌نجوومه‌ن ئه‌و خزمه‌ته ناكه‌ن كه له كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ڵێنیان به ده‌نگده‌ران دابوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مووچه‌ی هه‌ر ئه‌ندامێك نزیكه‌ی سێ ملیۆن دیناره.
مه‌هدی مه‌حموود سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌نجوومه‌ن له ڕابردوو نه‌یتوانیوه كۆبوونه‌وه‌ی گشتی بكات، چونكه كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌ن ته‌نیا بۆ بڕیاره، كاتێكیش بڕیار ده‌درێت كه ئه‌نجوومه‌ن له واده‌ی یاسایی خۆی بێت، ده‌وامی ئه‌ندامانیش ئازاده، واته هه‌ریه‌ك له ناوچه‌كه‌ی خۆی ده‌توانێ كار و چاودێری ئه‌نجام بدات، له ماوه‌ی كاركردنی ئه‌نجوومه‌ن یه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌ن پابه‌ندی ده‌وام نه‌بووه، دوور خراوه‌ته‌وه.
به‌ڵام كاسترۆ مه‌عرووف سه‌رۆكی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، "كاركردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی له ئاست ئاره‌زووی ئێمه نییه و ده‌مانتوانی كاری زیاتر ئه‌نجام بده‌ین، خاڵی لاوازی ئه‌نجوومه‌نه‌كان ئه‌وه‌یه تا ئێسته ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی یه‌ك دینار به فلته‌ری ئه‌نجوومه‌ن تێنه‌په‌ڕیوه، جگه له‌مه هیچ پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیجی به ئه‌نجوومه‌ندا تێنه‌په‌ڕیوه."
به بۆچوونی ئه‌و سه‌رۆك فراكسیۆنه، كۆی گشتی ئه‌نجوومه‌نه‌كان له ئاستی پێویست نین، ئێسته ئه‌نجوومه‌ن كۆبوونه‌وه‌كانی ناكات، ده‌كرێ ئه‌ندام ئه‌نجوومه‌ن به‌دواداچوون و سه‌ردانی مه‌یدانی شوێنه‌كان بكات، ناكرێ ئه‌ندام ئه‌نجوومه‌ن له ژووره‌كه‌ی دابنیشێت و خه‌ڵك سه‌ردانی بكه‌ن.
ڕه‌مه‌زان نامیق ئه‌ندامێكی تری ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی له فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ، به"وشه" ده‌ڵێت، ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی له دوو قۆناغدا كاره‌كانی به‌ره‌و سستی ڕۆیشت، قۆناغی یه‌كه‌م پێش دوو ساڵ، ئه‌و كاته كاره‌كانی به‌پێی پێویست نه‌بوو، ئه‌و نه‌یشارده‌وه كه راسته هه‌ندێك ئه‌ندام كه‌مته‌رخه‌من، به‌ڵام ژماره‌یه‌ك ئه‌ندام ئه‌نجوومه‌نیش هه‌ن كاری باش ده‌كه‌ن و بوونه‌ته جێی شانازی بۆ ئه‌نجوومه‌ن.
*
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن: سلێمانی به ده‌ست ده‌یان كێشه‌ی جۆراوجۆر ده‌ناڵێنێت
به‌دواداچوونی/ هۆشیار عه‌لی