له‌ شێخان به‌هۆى ڕووداوى هاتوچۆ چوار كه‌س بوونه‌ قوربانى

:: PM:05:57:24/08/2019 ‌
له‌سه‌ر رێى گشتى نێوان كومه‌ڵگاى چره‌ و شارۆكه‌ى شێخان به‌هۆى رووداوێكى هاتوچۆ له‌نێوان چوار ئوتومبێل، ژنێك گیانى له‌ده‌ست دا و سێ كه‌سى تریش برینداربوون، به‌مه‌یش له‌ماوه‌ى 24 سه‌عاتى رابردوو له‌ سنوورى پارێزگاى دهۆك رووداوه‌كان گه‌یشتنه‌ هه‌شت رووداو و 17 قوربانى.

ئازاد ته‌ها به‌رپرسى راگه‌یاندنى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى هاتوچۆى دهۆك به‌ "وشه‌"ى، راگه‌یاند، له‌ نزیك گوندى مام ره‌شان له‌ سه‌ر رێى گشتى نێوان كومه‌ڵگاى چره‌ و شارۆكه‌ى شێخان، ڕووداوێكى هاتوچۆ روویداوه‌ و قوربانى هه‌یه‌.

زیاتر گوتى، ڕووداوه‌كه‌ له‌نێوان چوار ئۆتۆمبێل روویداوه‌ و له‌ ئه‌نجامى ژنێك گیانى له‌ده‌ست دا و سێ كه‌سى تریش برینداربوون.

ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ رووداوه‌كانى هاتوچۆ له‌ماوه‌ى 24 سه‌عاتى رابردوو گه‌یشته‌ هه‌شت رووداو و 17 قوربانى.

دهۆك/ نه‌وزاد هلۆرى 


وشە - سه‌رخێڵ هاشم