فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا ئاسمانی هەرێمی كوردستان و شارۆكەی ئاكرێیان بەزاند، ئوتومبێلێكى په‌كه‌كه‌یان كرده ئامانج و تێكشكێنرا، به‌ڵام به‌هۆى سوڕانه‌وه‌ى فڕۆكه‌كان تا ئێسته زانیارى له‌سه‌ر قوربانییه‌كان نیه.
سەرچاوەیەك له ده‌ڤه‌رى زێبارى سه‌ر به شارۆكه‌ى ئاكرێ بە "وشە"ی راگەیاند، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا ئاسمانی ئامێدیان بەزاند و زۆر بەسەختی سنوورى گوندى باكورمانیان بۆردمان كرد كه زۆر نزیكه له ئاوه‌دانییه‌كان.
زیاتر گوتی، ئۆتۆمبێلێكى په‌كه‌كه كراوه‌ته ئامانج و تێكشكێنراوه، به‌ڵام تا ئێسته زانیارى له‌سه‌ر قوربانییه‌كان نیه.
له ماوه‌ى دوو مانگى رابردوو زیاتر له نۆ ئۆتۆمبێلى په‌كه‌كه له سنوورى پارێزگاى دهۆك به‌هۆى بۆردمانهكانهوهى تێكشكێنراون.
ئه‌مساڵ فڕۆكه‌ى توركیا 72 جار و توپخانهكانیش 33 جار، بۆردمان و توپبارانى سنوورى شارۆكه‌ى زاخۆ و ئاكرێ و ئامێدیان كردووه.