گه‌زۆ كه به دوو شێوه‌ی جیاواز ده‌بارێ، جۆرێكیان وه‌ك تۆزه و جۆره‌كه‌ی تر وه‌ك شیله، له‌مێژه له‌ناو كوردستاندا به‌رهه‌می جۆراوجۆر و شیرینی لێ دروست كراوه، به‌ڵام به‌هۆی شیرینییه‌كه‌یه‌وه، زۆر كه‌س سڵی لێ ده‌كاته‌وه كه ڕه‌نگه زیانی هه‌بێ و تووشی نه‌خۆشیی شه‌كره‌ی بكات، به‌ڵام هه‌موو ئه‌وه پێچه‌وانه‌یه و سوودیشی زۆره.
توێژه‌رانی بواری ته‌ندروستی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، گه‌زۆ باشترین چاره‌سه‌ره بۆ زۆرێك كێشه‌ی ته‌ندروستی و وه‌ك پسپۆڕانی خۆراك ئاماژه‌یان پێ كردووه، ئه‌مه گرنگترین سووده‌كانییه‌تی:
- لە نەخۆشییەكانی سنگ كە بەهۆی سەرماوە تووشت دەبێ، دەتپارێزێ و كۆكە نەرم دەكاتەوە.
- هەوكردنەوەی كۆئەندامی هەرس و گەدە پاك دەكاتەوە.
- ئازارەكانی كۆئەندامی دەمار ناهێڵێ.
- لە قەبزی ڕزگارت دەكات.
- بەهۆی ئەو ڕیشاڵە خانانەی تێیدایە، كرداری هەرسكردن ئاسان دەكات.
- لە ڕۆژانی گەرما یان بۆ ڕۆژووگران، لە هەستی تینوێتی ڕزگارت دەكات.
- چالاكی دەداتەوە بە گورچیلە، بە سوودە بۆ ئەوانەی كە خواردنەوە كهوولییەكان دەخۆنەوە، چونكە ئەو خواردنەوانە بە ملیۆنان خانەی گورچیلە دەسووتێنن.
- ئەوانەی بەساڵاچوون، ئەگەر گەزۆ بخۆن، هۆشیان بەهێز دەكات.
- گەزۆ بە دژە شێرپەنجە ناسراوە، بەتایبەتی شێرپەنجەی قۆڵۆن.
- بەهۆی ئەو ئەنزیمانەی تێیدایە، ڕێژەی شەكری نێو جەستە كۆنتڕۆڵ دەكات.
- ئەوانەی دەیانەوێ كێشیان دابەزێنن، دەتوانن گەزۆ بەكار بهێنن.
- ئێسك بەهێز دەكات، چونكە 10 جار لە شیر كالیسیۆمی زیاترە، بۆیە بە سوودیشە بۆ ددانەكان.
- سوودی هەیە بۆ هێوركردنەوەی پەستانی خوێن.
- ئازاری جومگەكان كەم دەكاتەوە.