ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شه‌موو له دوو شوێنی جیاواز، هاووڵاتییه‌ك كه‌وته ناو رووباری خاپووری سه‌ر به شارۆكه‌ی زاخۆ و خنكا و ته‌رمی كه‌سێكی تریش له‌ناو زێی گه‌وره له سنووری ده‌ڤه‌ری بارزان دۆزراییه‌وه.
مه‌سعوود زاخۆیی هاووڵاتییه‌كی شارۆكه‌ی زاخۆیه و به "وشه"ی راگه‌یاند، كه‌مێك پێش ئێسته گه‌نجێكی ئاواره‌ی ده‌وروبه‌ری شارۆكه‌ی شنگال كه‌وته ناو رووباری خاپوور و خنكا.
زیاتر گوتی، گه‌نجه‌كه ناوی مه‌شخه‌ڵ خه‌ڵات بوو و ته‌مه‌نی نزیكه‌ی 20 ساڵانه، ته‌رمه‌كه‌ی له رووبار ده‌رهێنڕاوه و بۆ دهۆك ره‌وانه‌كراوه، به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ناو خه‌ڵكی ناوچه‌كه بڵاو بوونه‌ته‌وه، ئه‌و گه‌نجه خه‌ڵكی شاره‌دێی سنوونی سه‌ر به شارۆكه‌ی شنگاله.
له‌لایه‌كی تره‌وه عیماد كه‌نعان رێكانی له لێدوانێكدا بۆ "وشه" گوتی، ئێواره‌ی ئه‌مرۆ ته‌رمی هاووڵاتییه‌ك له زێ گه‌وره‌ی سه‌ر به شاره‌دێی بڵێ، له‌لایه‌ن تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی بڵێ دۆزراییه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش داوه، تا ئێسته دیار نییه كه ته‌رمه‌كه هی كێیه، چونكه نزیكه‌ی دوو مانگه كه‌وتووه‌ته ناو رووبار، پێشتر له سنووری شارۆكه‌ی ئامێدی كچێك به‌ناوی (هنداڤ فه‌رهاد باقی)، كه‌وتووه‌ته ناو رووبار و خنكاوه، پێده‌چێت ته‌رمی ئه‌و كچه بێت بۆیه له رێگه‌ی پولیس و به‌رگری شارستانی ئامێدی كه‌سوكاری ئه‌و كچه ئاگاداركراون بۆ ئه‌وه‌ی سه‌یری ته‌رمه‌كه بكه‌ن.
ئه‌م ساڵ له سنووری پارێزگای دهۆك 23 كه‌س له ئاوی رووبار و به‌نداو و ئاوه‌كانی دهۆك خنكاون، تا ئێسته ته‌رمی سێ كه‌س نه‌دۆزراونه‌ته‌وه.
ئامێدی/ نه‌وزاد هلۆری