رێگەیەك بۆ خۆپاراستن لە چەند جۆرێك شێرپەنجە

:: PM:08:00:24/08/2019 ‌

زانایانی ئەمەریكا رێگەیەكیان پەرە پێ دا بۆ راستكردنەوەی كێشەی ترشی ناوەكی لە خانەی سپێرمەكان بۆ رێگرتن لە تووشبوون بە چەندان جۆر لە شێرپەنجە و بەوەش كێشەیەكی تریان دروست كرد لەبارەی بەرهەمهێنانی منداڵ بەپێی ویست و داوای خەڵك.

رۆژنامەی "دەیلی مێڵ"ی بەریتانی لەو بارەوە دەڵێت، توێژەران لە زانكۆی "كۆرنیل"ی ئەمەریكی توانیان رێگەیەكی نوێ بۆ خۆپاراستن لە چەند جۆرێكی نەخۆشی شێرپەنجە وەك مەمك و هێلكەدان و پرۆستات و هیتریش دابهێنن لە رێگەی دەرهێنانی ئەو جینانەی هۆكارن بۆ نەخۆشییەكە لە ترشی ناوەكی سپێرمەكان بەر لە دروستبوونی كۆرپەلە لەناو هێلكەدان.

توێژەران لەو بارەوە كار لەسەر راستكردنەوە و نەهێشتنی بوونی كێشە لە جینەكان دەكەن بە ئەنجامدانی گۆڕانكاری ورد لە ترشی ناوەكی و دەرهێنانی جینی "بی ئار سی ئای-2"ی مەترسیدار، لە ترشی ناوەكی سپێرم و بەوەش كۆرپەلە لە تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە دەپارێزن.

سەرەڕای سوودە زۆرەكانی ئەو رێگەیە، بەڵام هاوكات مەترسیش دروست دەكات بەوەی رێگە بۆ بەرهەمهێنانی بەپێی داوای خەڵكەكە خۆش دەكات لە رێگەی ئەندازیاری بۆماوەییەوە كە باوان دەتوانن جینەكانی تایبەت بەو سیفەتانەی نایانەوێت لە منداڵەكانیان لابدەن.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل