كۆمپانیای هواویی چینی، وێڕای ئه‌و ته‌نگژانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌یخاته سه‌ری، به‌رده‌وامه له ڕكابه‌ری و خۆشیان به‌ڵێنیان داوه به‌سه‌ریدا زاڵ ببن و "دنیاش داگیر بكه‌ن".
ئه‌مڕۆ شه‌موو (24ی ئاب) ڕین زینگفای سه‌رۆك و به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری گرووپی "هواوی"ی چینی له گوتارێكدا بۆ كارمه‌نده‌كانی گوتی: ده‌بێ قۆناغێكی هاوشێوه‌ی جه‌نگ ده‌ست پێ بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌م ته‌نگژه‌یه ڕزگارمان بێت و به‌ڵێنیشتان پێ ده‌ده‌ن، سوپایه‌ك دروست ده‌كه‌ین كه هه‌موو جیهانی پێ داگیر ده‌كه‌ین.
هه‌روه‌ها گوتی: ئێمه له شه‌ڕی مان و نه‌مانداین، بۆیه داوا له هه‌موو كارمه‌ندان ده‌كه‌م به ڕژدییه‌كی زیاتره‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی زووتر ئه‌م قۆناغه تێپه‌ڕ بكه‌ین.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی "ڕۆیته‌رز" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، وێڕای هه‌موو ته‌نگژه‌كان، هێشتا له ڕێژه‌ی فرۆشی به‌رزه و زۆر نه‌هاتووه‌ته خواره‌وه.
له مانگی نیسانی ڕابردوو، له بڕیارێكی كتوپڕدا، كۆمپانیای زه‌به‌لاحی گووگڵ ڕای گه‌یاند، چیتر سیسته‌می ئه‌ندرۆید به كۆمپانیای هواویی چینی نافرۆشێ و ته‌نیا ده‌توانێ ئه‌و ڤێرژنه به‌كار بهێنێ كه به‌خۆڕایی بڵاوی ده‌كاته‌وه و زۆرێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی تێدا نییه و ناتوانێ بچێته ناو بازاڕی "گووگڵ پله‌ی" ئه‌مه‌ش وا ده‌كات به‌كارهێنه‌ر سوود له ئه‌پڵیكه‌یشنه گرنگه‌كان نه‌بینێ و له هه‌ڕه‌شه‌ی هاك و ڤایرۆسیش پارێزراو نابێ. دوای چه‌ند سه‌عاتێك له‌م بڕیاره‌ی گووگڵ دژی هواوی، كۆمپانیای "ئیڤینیۆن"ی ئه‌ڵمانی ڕای گه‌یاند، چیتر هیچ شتێك به هواوی نافرۆشێ. ئه‌و كۆمپانیا ئه‌ڵمانیه، دروستكه‌ری شانه‌ی مه‌زه‌ربۆردی زۆربه‌ی مۆبایله‌كانی دنیایه و به‌مه‌ش به ته‌واوی هواوی په‌كی ده‌كه‌وێ.
هه‌موو ئه‌و بڕیارانه‌ش بۆ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه كۆمپانیای هواوی خسته لیستی ڕه‌شه‌وه و به‌مه‌ش واته چیتر به فه‌رمی وڵاته‌كه‌ی بازرگانی له‌گه‌ڵدا ناكات. سه‌ره‌تا وا ده‌زاندرا ئیتر به‌رهه‌مه‌كانی هواوی له ئه‌مه‌ریكا نافرۆشرێ، به‌ڵام كاتێك گووگڵ ئه‌و بڕیاره‌ی دا، ده‌ركه‌وت به ته‌واوی ده‌یانه‌وێ كۆمپانیاكه وێران بكه‌ن.
مۆبایله‌كانی هواوی، ماوه‌ی دوو ساڵه به ته‌واوی بووه‌ته ڕكابه‌ری یه‌كه‌می باشترین مۆبایله‌كانی دونیا وه‌ك ئایفۆن و سامسۆنگ، ئه‌مه جیا له‌وه‌ی تۆمه‌تباره به دزینی داهێنانی كۆمپانیا زه‌به‌لاحه ته‌كنه‌لۆژییه‌كان به‌بێ ئه‌وه‌ی مۆڵه‌ت وه‌ربگرێ و به‌رهه‌مه‌كانیشی به نرخێكی هه‌رزان ده‌فرۆشت بۆیه مه‌ترسی خستبووه سه‌ر ته‌واوی به‌رهه‌مه‌كانی تری مۆبایل له دنیادا.
وەزارەتی بازرگانی ئەمەریكی رای گەیاندبوو كە هواوی تەكنەلۆجیز و 70 كۆمپانیای تری چینیان خستووەتە لیستی رەش، بەمەش رێ بە كۆمپانیاكە نادرێت دەستی بگات بە هەندێك پێكهاتەی تەكنەلۆجی لە كۆمپانیا ئەمەریكییەكان بێ رەزامەندی حكوومەتی ئەمەریكا. تەنانەت فراوانتریش كراوە كە رێ بەو كۆمپانیایانە نەدرێت تەكنەلۆجیای ئەمەریكی بەكار بهێنن، بە پێچەوانەوەش رێ بە كۆمپانیا ئەمەریكییەكان نادرێت كە ئامێرەكانی پێوەندی كۆمپانیا بیانییەكان بەكار بهێنن، ئەو پرسەشی بەستووەتەوە بە ئاسایشی نەتەوەیی.
ئەو جەنگەی ئەمەریكا دژ بە هواوی لە كاتێكدایە چەند جارێكی تر كۆمپانیاكە رای گەیاندووە نەبووەتە هەڕەشە بەسەر ئاسایشی هیچ كەسێك، ئامادەیشی دەربڕی بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ حكوومەتی ئەمەریكی بۆ گرتنەبەری رێكاری كاریگەر و دانی دڵنیایی كە بەرهەمەكانی سەلامەتن و كێشە دروست ناكەن.
زۆر كه‌س ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر كۆمپانیای هواوی و ته‌واوی كۆمپانیا چینییه‌كان به هه‌ڵوێستی تایبه‌تیی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته له‌قه‌ڵه‌می ده‌ده‌ن، به‌ڵام ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌وه سیاسه‌تی واشنتنه به‌رانبه‌ر هه‌ر هێزێكی ئابووری و ته‌كنه‌لۆژی گه‌وره له جیهاندا ئه‌وان نایانه‌وێ هیچ جه‌مسه‌رێكی زه‌به‌لاح دروست ببێت جیا له كۆمپانیاكانی خۆیان و ئه‌مه هه‌ڵوێستانه‌شیان پێشتر به شێوه‌ی جیاوازتر به‌رانبه‌ر كۆمپانیای وڵاتانی تر كردووه تا له‌ناویان بردوون یان خستوویاننه‌ته ژێر ڕكێفی خۆیانه‌وه.
سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی مۆبایل به شێوه‌یه‌كی فراوان به جیهاندا، سێ كۆمپانیا ڕكابه‌ریی گه‌وره‌یان ده‌كرد كه بریتی بوون له نۆكیا، سۆنی ئێركسۆن و سامسۆنگ. ئه‌مه‌ریكا له هه‌ڵمه‌تێكدا بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه له به‌ردوامبوونی ئه‌و سێ كۆمپانیایه بگرێت و چیتر هیچ كۆمپانیایه‌تی ده‌ره‌وه‌ی خۆی به‌سه‌ر ته‌كنه‌لۆژیا زاڵ نه‌بێت، ده‌ستی به به‌رهه‌مهێنانی مۆبایل كرد و له ڕێی ئایفۆنی ئه‌پڵ و مۆتۆرۆلا و بلاكبێری ده‌ستی به ڕكابه‌ری كرد. ورده ورده ئه‌وان پێشكه‌وتن و هه‌وڵی تێكدانی كۆمپانیاكانی تری دا. له كۆتاییدا نۆكیا به ته‌واوی هه‌ڵوه‌شا و مایكرۆسۆفت هه‌وڵی دا جێگه‌ی بگرێته‌وه. ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌ردوو كۆمپانیای سۆنیی ژاپۆنی و ئێركسۆنی سویدی هه‌ڵوه‌شیایه‌وه و كۆمپانیای سۆنی به ته‌نیا ویستی بچێته ڕكابه‌رییه‌وه به‌ڵام نه‌یتوانی. ئه‌وه‌ی مایه‌وه ته‌نیا كۆمپانیای سامسۆنگ بوو كه به‌رده‌وام ڕكابه‌ریی كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كانی ده‌كرد، تا وای لێ هات له بڵاوبوونه‌وه‌ی گالاكسی نۆت حه‌وت ئابڕووچوونێكی بۆ دروست كرد و خه‌ریك بوو كۆمپانیاكه هه‌ڵوه‌شێت، بۆیه به ناچاری چه‌ند گرێبه‌ستێكی گه‌وره‌یان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێ سه‌رمایه‌داری ئه‌مه‌ریكی كرد و گرێبه‌ستێكی گه‌وره‌شیان له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ئه‌پڵ كرد بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر داهێنانێكی نوێ له بواری شاشه كه دروست ده‌كه‌ن، ده‌بێ له‌پێش خۆیان به ئه‌پڵی بفرۆشن و ئایفۆن به‌كاری بهێنێ.