كەمال كلیچدارئۆغڵو سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری بەرهەڵستكاری توركیا رای گەیاند كە ئەنكەرە پێویستی بەوە هەیە بە ئاشتیانە لەگەڵ دراوسێكانی و ناوچەكە بژیت، لەبری ئەو دۆخە پشێو و ئاڵۆزەی ئێستەی لەگەڵ دەرەوە لە سایەی فەرمانڕەوایی پارتی داد و گەشەپێدان.
ئەو سەركردەی ئۆپۆزسیۆنی توركیا رەخنەی لە سیاسەتەكانی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا گرت و روونی كردەوە، ئەو سیاسەتانەی ئێمەی بەرەو دابڕان لە رۆژهەڵاتی دەریای سپی ناوەڕاست پاڵ ناوە و ناویان ناوە دابڕانە بەهادارەكە، بەڵام بەخاكە كامەیە؟، ئێمە پێویستیمان بە ژیانێكی ئاشتیانەیە لەگەڵ دراوسێكانمان لەگەڵ سووریا و ئێران و عێراق و رووسیا و یۆنان و بولگاریا.
دەستەواژەی
"دابڕانی بەهادار"، بە ئیبراهیم كالن گوتەبێژی ئێستەی سەرۆكایەتی توركیا بەسترایەوە لە 2011 كە ئەوكات پۆستی جێگری وەزیری دەرەوەی توركیای هەبوو لە وڵامی ئەوانەی رەخنەیان لە حكوومەت گرت بەوەی وڵاتی خستووەتە ناو دابڕان، گوتی ئەگەر دابڕانیش بێت دابڕانێكی بەهادارە.
كلیچدارئۆغڵۆ روونی كردەوە، ئەوكاتەی هەر وڵاتێك لە حاڵەتێكی دووژمنكارانە بێت لەگەڵ دراوسێكانییەوە، وەك ئێستەی توركیا، ئەو وڵاتە ناتوانێت كاریگەری لە دەوروبەرەكەی بكات، بۆیە سیاسەتی دەرەوەی توركیا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵەیە.