گەنجێك بەهۆی كچەمامییەوە هەوڵی خۆكوشتن دەدات

:: PM:10:55:24/08/2019 ‌
 
ئەمشەو لە شارۆكەی خورماتوو یەكێك لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان، گەنجێك فیشەكی بە سكی خۆیەوە ناوە و هەوڵی خۆكوشتنی داوە، ئەوەش پاش ئەوەی ماڵی مامی ئامادە نابن كچەكەیانی پێ بدەن.
 
عەمید حوسێن عەلی بەڕێوەبەری پۆلیسی شارۆكەی خورماتوو بە"وشە"ی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ شەموو 24ی ئاب، لە گەڕەكی كۆماری شارۆكەی خورماتوو، گەنجێكی كورد لە رێگەی تەقاندنەوەی فیشەك بە خۆیدا هەوڵی كوشتنی داوە، بەڵام نەمردوە و بریندار بووە.
 
زیاتر گوتی، ئەو گەنجە بە هۆكار ئەوەی چوونەتە خوازبێنی كچە مامی و كچەكەیان پێ نەداوە، ئەو رووداوەی بەسەر خۆیدا هێناوە. بەگوتەی بەڕێوەبەری  پۆلیسی خورماتوو ئەوە یەكەم هەوڵی خۆكوشتنە بەهۆكاری كۆمەڵایەتی  خێزانی لە ماوەی ئەمساڵدا لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەكەیان.
 
گەرمیان/ سەبری هۆرێنی



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل