فه‌رمانگه‌ى ته‌ندورستى كه‌ركووك راى گه‌یاند، له ئه‌نجامى ئه‌و هێرشه‌ى شه‌وى رابردوو له داقووق كراوه‌ته سه‌ر حه‌شدى شه‌عبى، پێنج چه‌كدارى حه‌شدى شه‌عبى كوژراون و 10 كه‌سى تریش بریندارن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 25ى ئاب فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى كه‌ركووك، دوایین زانیارى له‌باره‌ى هێرشه‌كه‌ى شه‌وى رابردووى شارى داقووق بڵاوكردووه‌ته‌وه.
له راگه‌یاندراوێكدا فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى كه‌ركووك ده‌ڵێ "ژماره‌ى قوربانیانى بوردمانهكهى داقووق گه‌یشتووه‌ته پێنج كوژراو و 10 بریندار".
سه‌رچاوه‌یه‌كى ته‌ناهى به ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى راگه‌یاندووه، هه‌ر پێنج كوژراوه‌كه له میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبین، ئه‌وانى تر خه‌ڵكى سڤیلن
هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتوویه‌تى شه‌وى رابردوو به هاون هێرشكراوه‌ته سه‌ر مه‌زارگه‌ى زه‌ین عابدین له شارۆكه‌ى داقووق كه ده‌كه‌وێته باشوورى كه‌ركووك.
هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌یش كردووه هاونهكان له گۆڕستانى نزیك مهزارگهكهوه هاوێژراون.
هه‌رچه‌نده نزیكه‌ى دوو ساڵه حكوومه‌تى عێراق به فه‌رمى سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر رێكخراوى تیرۆریستى داعش راگه‌یاندووه، كه‌چى رۆژانه له چه‌ند شوێنێكى عێراق تیرۆریستان تاوانه‌كانى خۆیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن. به تایبه‌تى له شاره‌كانى كه‌ركووك و مووسڵ و سه‌لاحه‌دین و ئه‌نبار و دیاله.