پاش ئه‌وه‌ی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریی كوڕه گه‌وره‌كه‌ی كازم ساهیر كۆتایی هات و چه‌ند ساڵێكی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕی، بڕیاره ئه‌مساڵیش جارێكی تر ڕۆڵی باوكی زاوا له ئاهه‌نگێكدا بگێڕێت و ژن بۆ كوڕه بچووكه‌كه‌ی بهێنێت.
میدیا عه‌ره‌بییه‌كان بڵاویان كردووه‌ته‌وه، كازم ساهیر گۆرانیبێژی ناوداری عێراقی و ناسراو به قه‌یسه‌ری هونه‌ری عه‌ره‌بی، له 30ی ئه‌م مانگه‌دا ئاهه‌نگێكی گه‌وره‌ی هاوسه‌رگیری و ناوازه بۆ عومه‌ری كوڕه بچووكی ساز ده‌كات و ئاهه‌نگه‌كه‌ش له مه‌غریب ده‌بێت.
ئه‌و كچه‌ی هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ عومه‌ر ده‌كات، خه‌ڵكی مه‌غریبه و ناوی نوورا ئه‌لده‌خشه و بڕوانامه‌ی پزیشكیی هه‌یه، ئاهه‌نگه‌كه‌شیان به‌هۆی ئه‌وه‌وه له مه‌غریب ساز ده‌كرێت.
ئاهه‌نگه‌كه‌یان به‌شێوه‌یه‌كی تێكه‌ڵ له كولتووری هه‌ردوو وڵاتی عێراق و مه‌غریبدا ده‌بێت، واته بووكه‌كه و ته‌واوی ژنانی ناو ئاهه‌نگه‌كه جلوبه‌رگی مه‌غریبی ده‌پۆشن و زاوا و پیاوانی تری ئاهه‌نگه‌كه‌ش جلی پیاوانه‌ی عێراقی له‌به‌ر ده‌كه‌ن.
ئه‌م هه‌واڵه له‌ناو میدیاكاندا ده‌نگی داوه‌ته‌وه و خه‌ڵكێكی زۆر به ئاواتی بینینی كازم ساهیر له ئاهه‌نگی كوڕه‌كه‌ی و بووك و زاوادان. گومانیش ده‌كرێ هۆی دواخستنی رۆژی ئاهه‌نگه‌كه بۆ كۆتای مانگی ئاب بۆ ئه‌وه بگه‌ڕێته‌وه، چونكه كازم ساهیر له‌م ماوه‌یه‌دا چه‌ندان ئاهه‌نگ و كۆنسێرتی ساز كردووه و نه‌یتوانیوه كاته‌كانیان بگۆڕێت.