جووتیارێک لە بارزان
تەماتەیەکی زۆری بەرهەم هێناوە و دڵەڕاوکێی ئەوەی هەیە چۆن بتوانێت لە بازاڕدا
ساغی بکاتەوە، ئەو دڵەڕاوکێیە تەنیا هی ئەو جووتیارە نییە، بەڵکو جووتیارانی
ناوچەکانی تری کوردستانیش خەمی ساغکردنەوەی بەروبومەکانیان لێ نیشتووە.
عه‌بدولخالق زاده، جووتیارێكی گوندی باڵندای سه‌ر
به ده‌ڤه‌ری بارزانه و وەک بۆ "وشه"ی باس دەکات، ئەمساڵ شەتڵی
تەماتەی له‌ژێر خانوویه‌كی پلاستیكی ناشتووە و بەرێکی زۆری گرتووە.
ئەو جووتیارە دەڵێ، خاكی كوردستان به گشتی و ده‌ڤه‌ری
بارزان به تایبه‌تی زۆر له‌باره بۆ چاندنی ته‌ماته، ته‌ماته‌م له‌ژێر خانووی
پلاسیتكی کردووە و به‌رهه‌می باشی هه‌یه، به‌ڵام له بازاڕِدا نرخی زۆر كه‌مه،
چونكه ته‌ماته لە دەرەوەڕا هاورده‌ی بازاڕ دەکرێت و زۆریش هه‌رزانه، بۆیه زیانێكی
زۆر به ئێمه‌ی جووتیار كه‌وتووه.
"پێویسته حكوومه‌ت و
لایه‌نی پێوه‌ندیدار زۆر به رژدی كار له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ن كه بازاڕێك بۆ
ساخكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌كان دروست بكه‌ن، به پێچه‌وانه ناچار دەبین
دەستبەرداری کشتوکاڵ بین" عەبدولخالق وای گوت.
دووپاتی دەکاتەوە، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه له
بازاڕه‌كانی شێلادزێ نزیكین و ناوچه‌کەمان دووره له سه‌نته‌ری شاره گه‌وره‌كان،
به‌راورد له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان تا راده‌یه‌ك باشتر ده‌توانین بەرهەمەکانمان
بفروشین، بەڵام کێشەی جووتیارانی کوردستان بەگشتی ساغنەبوونەوەی بەرهەمەکانیانە کە
رەنجێکی زۆری پێوە دەکێشن.
بارزان/ نه‌وزاد هلۆری