كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی یۆتۆبۆری-سوید پێنجه‌مین دیداری فیلمی كوردی به‌ڕێوه ده‌بات و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی فێستیڤاڵه‌كه باشترینه‌كانی فیلم هاتوونه‌ته هه‌ڵبژاردن.
بڕیاره 23 تا 25ی مانگی تشرینی دووه‌م، پێنجه‌مین دیداری فێستیڤاڵی یۆتۆبۆری به‌ڕێوه بچێت، له‌م فێستیڤاڵه‌شدا كورته فیلمی "لێواری مه‌رگ" به‌شداری ده‌كات.
لێواری مه‌رگ له سیناریۆ و ده‌رهێنانی بیلال زه‌نگه‌نه‌یه و كاری وێنه‌گرتنی له‌لایه‌ن كۆدۆ سۆرانی بۆ كراوه، كۆمه‌ڵێك ئه‌كته‌ری شاری هه‌ولێر وه‌ك به‌كر مه‌عرووف و ماجید شكاك به‌شدارییان تێدا كردووه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 25ی ئاب بیلال زه‌نگه‌نه ده‌رهێنه‌ری ئه‌م كورته فیلمه تایبه‌ت به "وشه" ی ڕاگه‌یاند، كورته فیلمه‌كه‌مان بانگهێشت كراوه له فێستیڤاڵی یۆتۆبۆری و دیداری فێستیڤاڵ له نێوان سێ باشترین فیلمی كۆلێژ، ئه‌م كورته فیلمه‌ی ئێمه له‌لایه‌ن دیداری فێستیڤاڵ هاتووه‌ته هه‌ڵبژاردن.
زیاتر گوتی، ئه‌م كورته فیلمه باس له كاره‌كته‌رێك ده‌كات كه هه‌میشه به‌هۆی كێشه‌ی خێزانیی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه له لێواری مه‌رگدایه، دوا به‌دوای چه‌ندان ڕووداو و ململانێ، ده‌گاته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه خۆی بكوژێت.
هه‌ولێر/ گه‌رمیان گلی