ئالۆڤێرا به رووه‌كى نه‌مرى ناسراوه، دره‌ختێكى هه‌میشه سه‌وزه چه‌ندان سوودى ته‌ندروستى هه‌یه بۆ له‌ش و پێست باشتر ده‌كات و چاره‌سه‌رى زیپكه ده‌كات و نیشانه‌ى پێست كه‌م ده‌كاته‌وه، بڕێكى باش خۆراك به‌پێست ده‌دات و پێست شێ‌دار ده‌كاته‌وه و یارمه‌تى هێوربوونه‌وه‌ى پێست ده‌دات. چه‌ندان كاریگه‌رى لاوه‌كى له‌سه‌ر پێست لاده‌بات و چه‌ندان سوود به‌پێست ده‌گه‌یه‌نێت.
یه‌كه‌م: وه‌ك كرێمى دژه پیربوون به‌كار ده‌هێنرێت، زۆركات نیشانه‌ى پیربوون له چاوه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت. بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ئه‌و چرچییهى له‌سه‌ر پێستى چه‌ور ده‌رده‌كه‌وێت، ده‌توانرێت جێڵى ئالۆڤێرا به‌كار بهێنرێت له‌گه‌ڵ كه‌پسوولى ڤیتامین ئى . باشتر وایه كه‌وچكێك جێڵى ئالۆڤێرا له‌گه‌ڵ كهپسوولێكى ڤیتامین ئى به باشى تێكه‌ڵ بكه و پاشان وه‌ك نهرمكهرهوهیهك بۆ بازنه‌ى چاوه‌كانت به‌كاری بهێنه، به‌ڵام باشتر وایه شه‌وان پێش نوستن به‌كار بهێنرێت به‌م شێوه‌یه چرچى ده‌ورى چاوه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه.
دووه‌م: به‌كارهێنانى ئالۆڤێرا له‌گه‌ڵ كرێمى پێست، رێیه‌كى تر بۆ به‌كارهێنانى ئالۆڤێرا ئه‌وه‌یه كه كوپێك ئالۆڤێرا له‌گه‌ڵ دوو كه‌وچك زه‌یتى جۆجۆبا و پێنج بۆ هه‌شت دڵۆپ زه‌یت به‌پێى ئاره‌زووى خۆت وه‌ك زه‌یتى گوێز هیند یان زه‌یتوون و كه‌مێك مۆمى شانه‌ى هه‌نگ . باشتر وایه مۆمه‌كه كه‌مێك گه‌رم بكه‌یت و پاشان هه‌موو پێكهاته‌كانى تر‌ى تێكه‌ڵ بكه هه‌تا كه‌مێك شل ده‌بێته‌وه، دواتر بۆ پێست به‌كار بهێنرێت وه‌ك ماسكێك به‌كاری بهێنه.
سێیه‌م: ئالۆڤێرا له‌گه‌ڵ هه‌نگوین و ئاوى گوڵ، رێیه‌كى تر بۆ به‌كارهێنانى ئالۆڤێرا ئه‌وه‌یه كه چاره‌سه‌رى زیپكه ده‌كات . ده‌توانرێت كه‌مێك هه‌نگوینى خاو به‌كار بهێنرێت كه پێست هێور ده‌كاته‌وه . ده‌توانرێت كه‌مێك جێڵى ئالۆڤێرا له‌گه‌ڵ یه‌ك بۆ دوو كه‌وچك گوڵاو یان ئاوى لیمۆ تێكه‌ڵ بكرێت، پاشان هه‌موو پێكهاته‌كان به‌باشى تێكه‌ڵ بكه بۆ ماوه‌ى 20 خولهك بۆ پێستت به‌كاری بهێنه دواتر به ئاوى گه‌رم بیشۆ. ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌ى یه‌ك هه‌فته به‌كار بهێنرێت ئه‌وه كاریگه‌رى ده‌ركه‌وتنى زیپكه له‌سه‌ر پێست كه‌م ده‌كاته‌وه.
ئه‌مانه ته‌نیا چه‌ند رێیهكن بۆ به‌كارهێنانى ئالۆڤێرا و سو‌و گه‌یاندن به پێست. ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام ئالۆڤێرا بۆ پێست به‌كار بهێنرێت رێ له دروستبوونى زیپكه و وشكبوونه‌وه‌ى پێست ده‌گرێت و یارمه‌تى هێوربوونه‌وه‌ى پێست ده‌دات و واده‌كات پێست لووستر و نه‌رم تر ده‌ربكه‌وێت .