خواردنی هێلكەی كوڵاو و سندی یەكێكە لەو رێجیمانەی كە بۆ كەمكردنەوەی كێش بەكار دەهێنرێت، بەڵام رەنگە تائێستە بەكارت نەهێنابێت. هەرچەندە سندی لە چەندان توێژینەوەدا ئاماژەی پێ كراوە كە سوودێكی زۆری هەیە بۆ كەمكردنەوەی كێشی لەش و بەهەمانشێوە هێلكە سوودێكی زۆری هەیە بۆ گرفتەكانی كێش.
هێلكەی كوڵاو و سندی چۆن كێشی لەش كەم دەكاتەوە؟
هێلكەی كوڵاو و سندی بەشێوەیەكی سەرەكی هەبێت لە خۆراكی رۆژانەدا یان دەتوانرێت پارچەیەك گۆشتی برژاوی وشك بەكار بهێنرێت لەگەڵ قاوەی رەش بۆ خواردنەوە. بۆ ئەوەی لەش بڕێكی باش پرۆتین وەربگرێت، ئەوە پێویستە مریشك یان ماسی یان زەڵاتە و سەوزە بەكار بهێنرێت لەگەڵ كوپێك شیر.
چۆن كێشی لەش كەم دەكاتەوە؟
هێلكەی كوڵاو و سندی بڕێكی زۆر كەم كالۆری تێدایە و سەرچاوەیەكی باشە بۆ كەمكردنەوەی كێشی لەش. پێویستە رۆژانە كەمتر لە 800 كالۆری بەلەش بگات. ئەگەر هێنانە ناوەوەی كالۆری سنووردار بكرێت، ئەوە كێشی لەش بەشێوەیەكی خێراتر كەم دەبێتەوە، بەڵام كاتێك كێشی لەش زۆر بە خێرایە كەم بكرێتەوە، ئەوە بڕێكی زۆر ئاو لە ماسولكەكاندا كۆ دەبێتەوە نەك چەوری.
بەڵام كاتێك بڕی كالۆری رۆژانە هەزار بێت یان زیاتر، ئەوە لەش تووشی گرفتی زیاتر دەبێتەوە و كێش بە شێوەیەكی خێراتر زیاد دەكات بڕێكی زۆر شەكر بەلەش دەگات و زیان بە گەدە و گورچیلە دەگە یەنێت. بۆیە پێویستە هێنانە ناوەوەی كالۆری سنووردار بكرێت بۆ ئەوەی لەش تووشی گرفتە تەندروستییەكان نەبێتەوە.
سوودی هێلكەی كوڵاو و سندی لە رووی تەندروستییەوە؟
هێلكەی كوڵاو یارمەتی دابەزاندنی كێشی لەش دەدات و كاریگەری هەیە لەسەر میتابۆلیزم و برسیەتی. هێلكە سەرچاوەیەكی باشە بۆ پرۆتین تەنیا لە یەك هێلكەی كوڵاودا نزیكەی شەش پرۆتین هەیە. بەپێی ئەو توێژینەوە پزیشكییانەی لە ساڵانی پێشوو ئەنجام دراوە لەسەر هێلكە، دەركەوتووە كە جگە لە پرۆتین برێمی باش كاربۆهیدرات و چەوری تێدایە . خواردنی پرۆتین میتابۆلیزم خێرا دەكات و بارستەی ماسولكە دەپارێزێت و هێلكەی كوڵاو سەرچاوەیەكی چەورییە. بۆیە ئەگەر كێشەی كۆڵیسترۆڵت هەیە باشتر وایە بەپێی راوێژی پزیشكی بخورێت.
سندی و دابەزاندنی كێش
بەهۆی بوونی بڕێكی كەم كالۆری لە سندیدا یارمەتی كەمكردنەوەی كێشی لەش دەدات. بەپێی ئەو توێژینەوەییەی لە گۆڤاری خۆراكی بڵاو كراوەتەوە سندی یاریدەدەرێكی باشە بۆ ئەو كەسانەی كێشی لەشیان كەم دەكەنەوە . ئەگەر رۆژانە نیو سندی بخورێت ئەوە كارگەری هەیە لەسەر لەش بۆ ماوەی 12 رۆژ دەمێنێتەوە و كێشی لەش لەو ماوەیەدا كەم دەكاتەوە. بۆیە بەیەكێك لەو میوانە دادەنرێت كە كێشی لەش كەم دەكاتەوە.