شاره‌زایانی بواری ته‌كنه‌لۆجی مۆبایل نهێنییه‌كی تری ئه‌پڵ ئاشكرا ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن، ئه‌پڵ به نهێنییه‌وه خه‌ریكی دروستكردنی مۆبایلێكی شاشه چه‌ماوه‌یه.
ماڵپه‌ڕی "
thesun" بابه‌تێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌باره‌ی نوێترین كاری ئه‌پڵ و ئاماژه‌ی پێ داوه، شاره‌زایانی بواری مۆبایل و شیكه‌ره‌وه‌كان ئاشكرایان كردووه كه پێوه‌ندییان هه‌بوو له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ئه‌پڵ و كۆمپانیاكه به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ گوتویه‌تی كار بۆ به‌رهه‌مێك ده‌كه‌ین كه پێشتر كۆمپانیاكانی تر سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو تێیدا.
ئه‌وه‌یشیان ڕوون كردووه‌ته‌وه كه مه‌به‌ستی كۆمپانیاكه له‌وه‌دا ئه‌وه‌یه مۆبایلێكی نوێ دروست ده‌كه‌ن، به‌ڵام به دیزاینی شاشه چه‌ماوه، ئه‌مه‌یش ئه‌گه‌رێكی زۆری هه‌یه ئه‌پڵ خه‌ریكی ئایفۆن فۆڵد بێ چونكه پێشتر ئاماژه‌ی پێ كردبوو، به‌ڵام تا ئێسته به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ڕانه‌گه‌یانراوه.
كۆمپانیای ئه‌پڵ له ساڵی 1976 له‌لایه‌ن ستیڤ وۆزنه‌یك و ستیڤ جۆبس له ئه‌مه‌ریكا دامه‌زرا و له ساڵی 1984 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی كۆمپیوته‌ر كرد، هه‌روه‌ها له ساڵی 2010 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی ئایپاد كرد، له‌گه‌ڵیدا له ساڵی 2011 ئایپاد دوو خرایه روو و له ساڵی 2012 ئایفۆنی پێنج و ئایپادی مینی خسته بازاڕه‌وه و له‌و كاته‌وه ئه‌پڵ به یه‌كێك له كۆمپانیا زلهێزه‌كانی دنیا ده‌ناسرێت.