چۆنیەتیی بەكارهێنانی سۆدە وەك ماسكێك بۆ پێست

:: PM:04:11:25/08/2019 ‌
خانەی مردوو كونیلەكانی پێست تووشی گیران دەكات. لەگەڵ چەند گرفتێكی تر وەك چەوری و پیسی و كۆبوونەوەی تۆز. هەموو ئەمانەش هۆكارێكن بۆ دروستبوونی زیپكە. رەنگە پێست سەیر بێت بەڵام باشترین پێكهاتە كە لە هەموو چێشتخانەیەكدا هەیە سۆدەیە كە سوودێكی زۆری هەیە بۆ پێست. سۆدە بەشێوەیەكی تەندروست یارمەتی پاككردنەوەی پێست دەدات و چەندان نەخۆشی لەناو دەبات كە تووشی پێست دەبێت. ئەم چارەسەرە سروشتییە دەتوانرێت لەبری چەندان چارەسەری دەستكرد و ناتەندروست بەكار بهێنرێت.

چۆن سۆدە وەك پاككەرەوەیەكی پێست بەكار دەهێنرێت؟
بۆ ئەم ماسكە پێویستمان بەچەند پێكهاتەیەك دەبێت وەك كرێمی تاشینی موو، ئاو ، گوڵی بابووە، خاولییەك، فڵچەی ددان
لێرەدا هەنگاو بە هەنگاو باس لە چۆنیەتی بەكارهێنانی سۆدە دەكەین بۆ پێست.

یەكەم: ئاوەكو دەكوڵێنین پێویستە نزیكەی 200 مل بێت پاشان دوو كەوچك گوڵی بابووەی وشكی بۆ زیاد بكە.

دووەم: كاتێك ئاوەكە كوڵا نیو كەوچكی چا سۆدەی بۆ زیاد بكە لەگەڵ دوو كەوچك كرێمی لابردنی موو(كرێمی لابردنی موو مەبەستی ئەو كرێمانەیە كە پێش لابردنی موو بە گوێزان پیاوان بەكاری دەهێنن).

سێیەم: پێستت بچۆ و پاشان وشكی بكەرەوە بۆ ئەوەی پێستت پێش بەكارهێنانی هەڵمی ئاوەكە پاك بێت.

چوارەم: كاتێك ئاوەكە دەست بە كوڵان دەكات پێستت بخەرە سەر هەڵمی ئاوە كوڵاوەكە یان دەتوانیت سەرت بە پارچە خاولییەك دابپۆشیت بۆ ئەوەی كونیلەكان باشتر بكرێنەوە، بەم شێوەیە بۆ ماوەی پێنج بۆ حەوت خولەك بمێنەرەوە.

پێنجەم: دواری بەكارهێنانی هەڵمی ئاوەكە دەتوانیت گیراوەكە بۆ پێستت بەكار بهێنیت، بەڵام دوور بێت لە لێو چاو.

شەشەم: لە رێی فلچەی ددان و ئاوی گەرمەوە پێستت بە هیواشی خاوێن بكەرەوە، بەڵام پێویستە ئەو فڵچەی بەكاری دەهێنیت نەرم بێت بۆ ئەوەی زیان بە پێستی دەموچاو نەگات زیاتر بۆ ناوچەوان و لووتت بەكاری بهێنە چونكە چەوری زیاترە. دواتر پێستت بە ئاوێكی ئاسایی بشۆ.

دوای ئەم چارەسەرە هەست بە نەمانی زیوانی رەش و پێستی مردوو دەكەیت و پێست نەرمتر و لووستر دەردەكەوێت، باشتر وایە هەفتەی یەك جار ئەو رێیە بەكار بهێنرێت بۆ پاككردنەوەی پێست.



وشە - ئاوات ئازاد