ئه‌رسه‌لان ده‌روێش له شانۆگه‌رییه‌كی كوردیدا كه ناوی "دوژمنی گه‌ل"ه، به‌رگری له تاكێكی راستگۆ و ئازادیخواز ده‌كات و له‌رێی شانۆگه‌رییه‌كه‌یه‌وه دژی گه‌نده‌ڵان ده‌وه‌ستێته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 25ی ئاب، ئه‌رسه‌لان ده‌روێش ده‌رهێنه‌ری ئه‌م شانۆگه‌ریی دوژمنی گه‌ل به "وشه" ی ڕاگه‌یاند، دوژمنی گه‌ل هاواری تاكێكی بوێر و ویژدان زیندووه بۆ راچه‌نینی كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه درۆ و گه‌نده‌ڵی هه‌راسانی كردوون و ئاسووده‌یی راسته‌قینه‌ی لێ داماڵیون و ده‌كرێت راستی له‌لای تاكی هۆشیار و هه‌ڵكه‌وتوو بێت، نه‌ك له‌لای زۆرینه‌ی گه‌نده‌ڵه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندخوازه‌كان، هه‌روه‌ها ده‌كرێت ئه‌وانه‌ی گه‌نده‌ڵ و خاوه‌نی ئیراده و هه‌ڵوێستی خۆیان نین، به‌رده‌وام له هه‌وڵی له كه‌داركردن و ناوزڕاندنی كه‌سانێك بن، كه به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانن، نه‌خاسمه به سووتاندنی ره‌ش و سپی به‌یه‌كه‌وه بۆ شاردنه‌وه‌ی شه‌رمه‌زاریی و تاوانه‌كانیان.
زیاتر گوتی، شانۆگه‌ری "دوژمنی گه‌ل" له ده‌قی نووسه‌ری نه‌رویجی هینریك ئیبسنه و هاوده‌م ساڵح جاف كاری وه‌ڕگێڕانی بۆ كردووه، خۆشم كاری سینۆگرافیای و ده‌رهێنانم بۆ كردووه و یاریده‌ده‌ری ده‌رهێنه‌ر له‌لایه‌ن دانا محه‌مه‌د و به‌ڕێوه‌به‌ری شانۆ مه‌ولان حه‌مه‌ده‌مینه و جێبه‌جێكردنی دیكۆر له‌لایه‌ن سه‌رباز عه‌بده‌لڕه‌حمان ئه‌نجام دراوه.
روونی كرده‌وه، هه‌ریه‌كه له به‌همه‌ن حاجی و مه‌ولان حه‌مه‌ده‌مین و وه‌یلان سه‌دیق و یوسف یوسفی و محه‌مه‌د تاهیر و یاسین ئیبراهیم و سیما مسته‌فا و زیاد كه‌ریم به‌رجه‌سته ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك ئه‌كته‌ری تری وه‌ك گه‌رمیان گلی و بنیاد فه‌رحان و هۆزان كاروان و نه‌ورۆز و دیمه‌ن تاهیر و زه‌هڕه نه‌جات و هاوكار خدر و محه‌مه‌د حه‌مه و عه‌لی كه‌مال و باوان كه‌یفی و یارا ئه‌رسه‌لان و ڕه‌هێل هه‌ورامان و شه‌نیار محه‌مه‌د به‌شداری ده‌كه‌ن.
ئه‌م شانۆگه‌رییه به‌رهه‌می وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری شانۆی هه‌ولێره و تیپی شانۆی سالار كاره‌كه ئه‌نجام ده‌دات، له‌لایه‌ن كوردستان 24 سپۆنسه‌ری میدیایی ده‌كرێت و بڕیاره مانگی نۆیی ئه‌یلوول له هۆڵی په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی هه‌ولێر نمایش بكرێت.
هه‌ولێر/ گه‌رمیان گلی