فرمانەكانی جگەر لە مرۆڤ

:: PM:05:02:25/08/2019 ‌

جگەر ئەو ئەندامەی لەشی مرۆڤە كە دەكەوێتە بەشی سەرەوەی لای راستی بۆشایی سك لە ژێرەوەی ناوپەنچك و لە سەرووی گەدە و گورچیلەی راست و رۆخۆڵەكانەوە، رەنگێكی قاوەیی سوورباوی تێری هەیە و چەندان فرمانی گرنگی هەیە.

جگەر لە لە دوو بەش پێكهاتووە هەردووگیان لە هەشت قاش و هەریەكەیان لە هەزار پڵی بچووك پێكهاتوون كە ئەوان بە لوولەی بچووك بەستراونەتەوە و ئەوانیش بە لوولەی گەورەتر بۆ پێكهێنانی لوولەی جگەر كە شلەی زەرداو دەگوازێتەوە لە لەلایەن جگەرەوە بەرهەم دەهێنرێت و لە كیسی زەرداو كۆ دەبێتەوە یان بۆ دوانزە گرێ دەچێت و بەشداری لە هەرسكردنی خۆراك دەكات. 

جگەر ئاستی كیمیایی لە خوێن رێكدەخات و شلەی زەرداو دەردەدات و یارمەتی تێكشكاندنی چەوری دەدات و بۆ هەرسكردنی زیاتر و مژین ئامادەی دەكات كاتێك تەواوی خوێنی دەرچوو لە گەدە و ریخۆڵە بە جگەرەوە دەڕوات و جگەریش چارەسەری دەكات، هەروەها یارمەتی هەڵمژینی دەرمان دەدات لەلایەن لەشەوە و لە فرمانەكانیتری جگەر برتین لە:

*بەرهەمهێنانی زەرداو كە یارمەتی رزگاربوون لە ژەهرەكان و تێكشكاندنی چەوری لە ریخۆڵە باریكە لەكاتی پرۆسەی هەرسدا.

* بەرهەمهێنانی چەند جۆرێك پرۆتینی پێویست بۆ پێكهێنانی پلازمای خوێن.

*بەرهەمهێنانی كۆلیسترۆل و پرۆتینی پێویست بۆ گواستنەوەی چەوری لە لەشدا.

*چارەسەركردنی هیمۆگلۆبین بۆ بەكارهێنانی پێكهاتەكەی لە ئاسن، ئەمباركردنی ئاسن.

*گۆڕینی ئەمۆنیای زیانبەخش بۆ یۆریا.

*پاككردنەوەی خوێن لە مادەی هۆشبەر و مادەی تری زیانبەخش.

*رێكخستنی خوێنمەیین.

*بەرگریكردن لە بڵاوبوونەوەی پەتا لە رێگەی بەرهەمهێنانی هۆكارەكانی بەرگری و لابردنی بەكتریا لە رێڕەوی خوێن.

*لابردنی بیلیرۆبین.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل