بەرپرسێكی باڵای یەكێتی نیشتمانی كوردستان كە پۆستی یاریدەدەری سكرتێری گشتیی یەكێتی هەبووە كۆچیی دوایی كرد.
ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەم 25ی ئاب، میدیاكانی یەكێتی بڵاویان كردەوە كە، حەمەی فەرەج پێشمەرگەی دێرین و یاریدەدەری سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ كاروباری كۆمەڵایەتی كۆچیی دوای كردووە.
ئەو بەرپرسەی یەكێتی خەڵكی پارێزگای هەڵەبجە و كەمترین جار لە میدیاكانەوە دەركەوتووە. بەڵام هێشتا مەكتەبی سیاسیی یەكێتی هیچ پرسەنامەیەكیان لەوبارەیەوە بڵاو نەكردووەتەوە.